سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 5)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

سەرۆكە ژنەكان سەركەوتووترن لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا

لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا لە ئەڵمانیا و تا دەگاتە نیوزلەندا، دانیمارك، تایوان، ڤێتنام، چیك، یۆنان و ئوسترالیا كە لەو وڵاتانە ژنان وڵات بەڕێوە دەبەن و لە لوتكەی دەسەڵاتدان، توانراوە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكرێ و سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دابنرێت، كەچی لە هەندێ وڵاتانی تردا، تا ئێستاش دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات و نەتوانراوە رێوشوێنی ئەرێنی بۆ دابنرێت. ئەڵمانیا خاتوو ئەنجێلا مێركل ...

زیاتر »

مافیاکانی ئەوروپا قەیرانی کۆرۆنا دەقۆزنەوە

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەی جیهانی هەڵچنیوە و بەشێکی زۆری ژیان کەرەنتینە بووە بەڵام کۆچبەران لە وڵاتە و دواکەوتوەکان لە کۆرۆنا ناترسن و بەردەوامن لە بڕێنی رێغای هات و نەهات و بەگروپ خۆیان دەگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا تەنها لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەر خۆیان گەیاندۆتە وڵاتەکە و لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆناش ...

زیاتر »

كۆرۆنا وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لەیەكتر دووردەخاتەوە

بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەناو ئەوروپا و مردنی خەڵكێكی ئێجگار زۆر، بەتایبەتی لە ئیتاڵیاو ئیسپانیاو وڵاتی تر، مەترسیی زۆری پەیداكردووە. تائێستا زیاتر لە ملیۆنێك 300 هەزار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، زیاتر لە 420 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و زیاتر لە 120 هەزار كەسیش مردوون، واتە زیاتر لە سێ لەسەر چواری ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتانی ئەوروپادان. پارە تەرخانكرا ئەو بارە تراژیدییە ...

زیاتر »

پەیوەندیی نێوان روسیا و سعودیە گرژیی تێكەوتەوە

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین لە چەند رۆژی رابردوودا، روسیا بە پێشنیارێكی ئۆپیك رازی نەبوو، كە رۆژانە فرۆشتنی ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە، بۆیە ئەو رێكەوتنەی كە لە ساڵی 2017 دا لەلایەن 14 وڵاتی ئەندامی ئۆپیك و 12 وڵاتی دەرەوەی ئەو رێكخراوە ئیمزا كرابوو، تێكچوو و كۆتایی پێهات. ئەو لێكتێنەگەیشتنەش بەهۆی جیاوازیی نێوان بیروڕای روسیا و سعودیەوە هاتە ئاراوە ...

زیاتر »

كۆچەران وەك كارتی فشار بەكاردەهێنرێن

توركیا و یەكێتیی ئەوروپا رێكەوتنیان هەیە لەسەر دۆسێی كۆچەر و پەنابەران. بەپێی ئەوە، توركیا لە بری وەرگرتنی هاوكارییەكی دارایی شەش ملیار یۆرۆیی، رێ لەو كۆچەر و پەنابەرانە دەگرێت كە لەناو خاكی توركیاوە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا. ئەو یارمەتییانەی توركیا بە چەند قۆناغێك پێشكەشكراوە و بۆ بەخێوكردن و داڵدەدانی ئەو كۆچەرە لێقەوماوانەی لە ئەنجامی شەڕ و شۆڕەكانەوە وڵاتی خۆیان ...

زیاتر »

ئیدلب، خاڵی ناكۆكی هاوپەیمانەكان

وڵاتانی زلهێز كێشەو شەڕەكانی سوریایان ئەوەندە ئاڵۆزكردووە، چارەكردنی ئەستەم بووەو تادێ ئاڵۆزتر دەبێت. لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا دەیان رێكەوتن‌و دانوستان‌و كۆبوونەوەی فراوانی وەك ئەستانا‌و جنێف‌و سوچی‌و هی تر بەستراوە، كەچی لایەنەكان پەیوەست نابن پێیەوە. تازەترین رووداوی گەرما‌و گەرمی گۆڕەپانەكەش بەریەككەوتنی روسیاو توركیایەو هاوسەنگییەكانی گۆڕیوە. توركیا دەیەوێت پێگەی خۆی لەو ناوچانە قایمتر بكات‌و بەپێی ئەو رێكەوتنانەی لەگەڵ روسیاو ئێران لەساڵی 2018دا ...

زیاتر »

ئەڵمانیا؛ نازییە تازەكان شەڕی بێگانەی ناو وڵاتەكەیان دەستپێكرد

توندوتیژیی رادیكالی لە ئەڵمانیا لە دوو دەیەی رابردوودا دەستیپێكردووە، لەو مایەدا نزیكەی 200 كەسی بیانییان كوشتووە، بەڵام لە ساڵی 2016 وە ‌و دوای گەڕانەوەی سەر لە نوێی توندڕەو و نەژادپەرستەكان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی لە ئەڵمانیا، بە خەستی دەستیان بەپلان كردووە و دەنگهێنانیان لە هەڵبژاردن بە كارەساتێكی سیاسی وەسفكرا، چونكە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم و دامەزرانی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ ...

زیاتر »

ئەڵمانیا؛ كۆنگرەی ئەمن و ئاسایش بەسترا

لە دوو سێ رۆژی رابردوودا 56 ەمین كۆنگرەی ساڵانەی میونشن بۆ ئەمن و ئاسایش Siko لە ئەڵمانیا بە بەشداریی 500 سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی ئەمنی ژمارەیەكی زۆری وڵاتان بەستراو لە دەیان دیبەیت و پانێڵدا لەلایەن شارەزا و دەسەڵاتدارانی بواری ئەمنییەوە، باس لە كێشە جیهانییەكان كرا و تیایدا رەوشی وڵاتە نائارامەكان، هەمان كات گۆڕانی كەش و هەوا و نەخشەسازی ...

زیاتر »

لە ئەنجومەنی پیران ترەمپ بێتاوان دەرچوو

لە دوای زیاتر لە سێ هەفتە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ئەنجومەنی پیران، چوارشەممەی رابردووتر ئەنجومەنەكە پڕۆسەی دادگاییكردنەكەی خستە دەنگدانەوە ‌و بەپێی ئەنجامەكە، 53 سیناتۆر لە بەرژەوەندیی ترەمپ و 47 یش لە دژی دەنگیان دا، بە زۆرینەی دەنگەكانیش دۆناڵد ترەمپ لە تۆمەتەكانی بەخشرا و هیچی بەسەردا ساغ نەبۆوە، بەمجۆرە پیران، ترەمپی لە تۆمەتەكان بێبەری كرد و ...

زیاتر »

ئیدلب شوێنی رووداوە گەرمەكان

ماوەیەكە شاری ئیدلب لە سوریا بۆتە گۆڕەپانێكی گەرمی شەڕی نێوان سوپای توركیا و سوریا، رژێمی سوریا دەیەوێت كۆنترۆڵی بكاتەوە و بەسەر‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریادا زاڵ بێ كە راستەوخۆ توركیا پشتیوانیی سەربازی و لۆجستییان دەكات. زیاتر لە 700 هەزار كەس ئاوارە بوون شەڕەكانی ئەم رۆژانەی دوایی، دەیان كوژراوی لە هەردوولا لێكەوتۆتەوە و زیاتر لە 700 هەزار كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون، بەهۆی ...

زیاتر »