سەرەکی » هەواڵ » مای‌، به‌ره‌نگاری‌ ره‌خنه‌گرانی‌ ده‌بێته‌وه‌

مای‌، به‌ره‌نگاری‌ ره‌خنه‌گرانی‌ ده‌بێته‌وه‌

رۆیته‌رز

تێریزا مای‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌رك‌و مه‌ودایه‌كی‌ دوور‌و درێژی‌ له‌پێشه‌‌و كۆڵ نادات تا جێبه‌جێیان نه‌كات، ئه‌ویش ده‌رچوونه‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ بریتانیا. ئه‌م قسانه‌ی‌ تێریزا له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا بوو كه‌ داوایان كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌.
سه‌رۆك وه‌زیری‌ بریتانیا له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا‌و كاتێك له‌سه‌ر رێ بوو به‌ره‌و چین وتی‌: وه‌ك پێشتریش پێم وتن، من نابه‌زم‌و ئه‌ركێكی‌ زۆریشمان له‌پێشه‌ كه‌ ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، یه‌ك له‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌ پێشمانه‌، گه‌یشتنه‌ به‌ باشترین رێكه‌وتن بۆ ده‌رچوونی‌ بریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یاساكان‌و پاره‌‌و سنووره‌كانمانه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ جیهان بكه‌ین، ئه‌ركێكی‌ تریش په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئه‌جێندای‌ وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ كاروباری‌ ناوخۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*