سەرەکی » زانست » پێشکەوتنێک لە تەکنۆلۆژیای گسكی كارەباییدا

پێشکەوتنێک لە تەکنۆلۆژیای گسكی كارەباییدا

كەشتیی نوح

كۆمپانیای دایسۆن گسكێكی كارەبایی بەرهەمهێناوە كە تیشكی لەیزەر بەكاردەهێنێت بۆ گەڕان بە دوای تەپوتۆز و پیسیدا.

كۆمپانیای دایسۆنی بەریتانی تایبەتمەند بە ئامێرە كارەباییەكانی ناوماڵ، تەکنۆلۆژیایەکی نوێی بەکارهێناوە لە دروستکردنی گسكێكی كارەبایی بێ وایەردا كە لەكاتی كاركردنیدا تیشكێكی لەیزەری سەوز لەسەر دەمی گسكەكە دادەگیرسێت بۆئەوەی بە ئاسانی هەموو جۆرە پیسی و تەپوتۆزێكی سەر زەوییەکە لاببات.

ئەو گسكە هاوشێوەی مرۆڤ كاردەكات و دەتوانێت دانەوێتەوە و ئەو تەنە بچووك و وردانە كۆبكاتەوە كە بە چاوی ئاسایی نابینرێت، هەروەها ئەم جۆرە گسكە بۆ بەكارهێنانی لەسەر زەوی تەختە و زەوی كاشیی و چیمەنتۆش بەكاردێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە شاشەیەك لە بەشی پێشەوەی گسكەکە دانراوە و هەموو ئەو شتانە نیشان دەدات كە لە رێگەی دەمەكەیەوە هەڵیمژیووە و بڕی ئەو تەنانەش حساب دەكات كە پاكی كردۆتەوە.

هەروەها جۆرە تەكنیكێك بەو گسكەوە پەیوەستكراوە كە دەزانێت چ شوێنێك پێویستی بەوەیە پیسی لێ لاببرێت و ئەگەر شوێنێكیش پاك بێت، هیچ كار ناكات و وزەی خۆی بەكار ناهێنێت، ئەمەش یارمەتی گشکەکە دەدات بۆ پاشەكەوتكردنی وزەی پاترییەكەی و تەمەنی پاترییەكەی درێژتردەكاتەوە.

وتەبێژی كۆمپانیای دایسۆن ئاماژەی بەوەشداوە کە گسكەکە بە بزوێنەری (Dyson Hyperdymium) كاردەكات و دەتوانێت بێ وەستان ماوەی یەك سەعات كاربكات و لە خولەكێكدا (125) هەزار جار دەسوڕێتەوە و بەمەش دەبێتە بەهێزترین گسكی بێ وایەر لە بازاڕەكانی جیهاندا و نرخەكەشی نزیكەی (700)دۆلاری ئەمریكاییە.

ئەو وتەبێژە هەروەها دەڵێت: هەرچەندە نرخی گسكەكە گرانە، بەڵام ماڵێكی زۆر پاك و بریسكەدار و خاڵی لە تەپوتۆز و پیسی پێویستی بە گسكێكی لەو جۆرەیە».

سەرچاوە: sky news

 101 جار بینراوە