سەرەکی » مانشێت » لاهور شێخ جەنگی فۆرمی ئەستۆپاكی بۆ دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتی پڕكردەوە

لاهور شێخ جەنگی فۆرمی ئەستۆپاكی بۆ دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتی پڕكردەوە

دوێنێ، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فۆرمی ئەستۆپاكی واژۆ كرد، كە لەلایەن دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئامادە كراوە.

دوای پڕكردنەوە و واژۆكردنی فۆرمەكە، لاهور شێخ جەنگی داوای لە هەموو هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و هەڤاڵانی نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمان و سەرجەم پۆستە حكومییەكان كرد كە ئەم فۆرمە پڕبكەنەوە و پابەندبوونی خۆیان دووپات بكەنەوە، بەمەبەستی پەیڕەوكردنی شەفافیەت و بەرنامەی ئەستۆپاكیی حزبی، كە ساڵانە لەلایەن دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادە دەكرێت.

 1,287 جار بینراوە