سەرەکی » زانست » تەلێسكۆبی هابڵ هەڵۆی گەردوون ئاشكرا دەكات

تەلێسكۆبی هابڵ هەڵۆی گەردوون ئاشكرا دەكات

كەشتیی نوح

بەم دواییە تەلێسكۆبی هابڵ دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی گەردوونیی ڕەوانەی بنكەی ناسا كرد كە ناتوانرێت بە تەلسكۆبی زەمینی ببینرێت بەهۆی دووریی لە گەلە ئەستێرەكەمانەوە.

تەلێسكۆبی هابڵ كە ئامێرێكی ئاژانسی فەزایی ناسایە توانی دیمەنێكی ناوازە تۆمار بكات كە لە گەردوونی بەرفراوان و دووردا بینیویەتی.

تیمی سەرپەرشتیاری تەلێسكۆبەكە ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی هابڵ تۆماریكردووە لە لاپەرەی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایانناوە و بە سەدان كەس قسەیان لەسەر كردووە.

ئەو ڤیدیۆیە دوو ئەستێرەی پرشنگداری لەیەكچوو دەردەخات كە لە شێوەی هەڵۆدایە و دوو چاوی بریسكەدار و توورەی هەیە بە ئاراستەی گۆی زەویدا دەڕوانێت.

تیمی سەرپەرشتیاری هابڵ لە روونكردنەوەیەكدا كە هاوپێچی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییەیان كردووە ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە هەڵۆ توڕەكەی گەردوون كە تەلێسكۆبی هابڵ ئاشكرای كردووە بریتییە لە جوتێك ئەستێرەی ساختە كە ملیارەها ساڵی تیشكیی لێمان دوورن.

تیمەكەی هابل ئەوەشیان خستووەتەڕوو كە ئەو ئەستێرانە زۆر لەیەكەوە نزیكن بە رادەیەك گەر بە تەلسكۆبە زەمینیەكان سەیری بكرێت وەك یەك تەن دەردەكەوێت، بەڵام لە سەرەوەی بەرگەهەوای زەوی هابل دەتوانێت لەیەكیان جیا بكاتەوە.

توێژەرەوەكانی ناساش لەو بڕوایەدان ئەوانە دوو ئەستێرەی ساختە یان ( كوازارا)ی زۆر نزیكن لەیەكەوە، چونكە هەردووكیان كەوتوونەتە ناو دوو گەلە ئەستێرەی پێكەوە پەیوەست بوو.

ئەستێرەی ساختە لە هەموو گەردووندا بڵاوە و بەر لە (10) ملیار ساڵ زۆرتر بوون ئەو كاتەی كە پرۆسەی پەیوەستبوونی گەلە ئەستێرە هەبووە و بووەتە خۆراكی كونە ڕەشەكان. زانایانی گەردوونیی گریمانەی ئەوە دەكەن لەو كاتەی مێژووی گەردووندا چەندەها ئەستێرەی ساختە و تێكەڵبوو هەبوون.

سەرچاوە: RT

 438 جار بینراوە