سەرەکی » هەمەڕەنگ » كورسییان بۆ دانەنام لەبەر ئەوەی پیاو…

كورسییان بۆ دانەنام لەبەر ئەوەی پیاو…

كورسییان بۆ دانەنام لەبەر ئەوەی پیاو نەبووم

ئەرسۆلا فۆندێر لاین سەرۆكی كۆمیساریای یەكێتی ئەوروپا لەبارەی رووداوی كورسییەكە لە توركیا رایگەیاند، لەبەر ئەوەی پیاو نەبووم كورسییان بۆ دانەنام، ئەوە ناخۆش بوو، بەڵام رووداوەكە وای لێكردم شێلگیرتر بم لە پشتیوانی كردن لە مافی ژنان.

نزیكەی سێ هەفتە لەومەبەر لە دانیشتنێكی نێوان شارل میشێل سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا و خاتو ئەرسۆلا و رەجەب تەیب ئەردۆگان لە توركیا، كورسی بۆ ئەرسۆلا فۆندێر لاین دانەنرا، رووداوەكەش هەرایەکی گەورەی میدیایی بەدوای خۆیدا هێنا بە سۆفاگێت ناسرا، كە بە واتای ئابڕووچوونی كورسی دێت.

دواتر خاتو ئەرسۆلا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا داوای كرد توركیا رێز لە مافی ژنان بگرێت و رێزگرتنیشی بكرێتە مەرج بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و ئەوروپا.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رەخنە لە شارل میشێل-یش گیرا لەبەر ئەوەی خۆی لەسەر كورسی دانیشت و هیچ كاردانەوەیەكیشی نەبوو بەرامبەر ئەو رەفتارەی توركیادا.

سەرچاوە: BBC فارسی.

 241 جار بینراوە