سەرەکی » هەمەڕەنگ » دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵڵا باسی ئه‌ده‌به‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵڵا باسی ئه‌ده‌به‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

ئێواره‌ی رۆژی 1/5/2021، له‌ هۆڵی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاودێر، بنكه‌ی ئه‌ده‌بیی و روناكبیریی گه‌لاوێژ له ‌ژێر ناونیشانی (كۆرۆنای بێ ئه‌ده‌ب.. ئه‌ده‌بی كۆرۆنا) كۆڕێكی بۆ نووسه‌ر دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵڵا رێكخست.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ شێوازێكی ته‌نزئامێزی له‌خۆگرتبوو، دکتۆر شێركۆ له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ باسی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنای كرد له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستاندا ، كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تا و ڤایرۆسانه‌ی رووبه‌ڕووی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی بونه‌ته‌وه‌ «كۆرۆنا» ڤایرۆسێكی بێ ئه‌ده‌به‌، به‌جۆرێك كه‌ متمانه‌ی مرۆڤی كه‌مكردۆ‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ میدیا و ده‌سه‌ڵات و زانست و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مرۆڤی تووشی گۆشه‌گیریی و ته‌نیاییه‌كی زۆره‌ملێ aكردووه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ و چه‌ند پرسیارێكی جددی و چاره‌نوسسازیان سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی جیهان به‌ده‌ست كۆرۆناوه‌ رووبه‌ڕووی دکتۆر شێركۆ عه‌بدوڵڵا كرده‌وه‌.

له‌كۆتاییشدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌ دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا كرا.

ڤینۆس تۆفیق

 148 جار بینراوە