سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەنتۆنی هۆپکنز بە گۆرانییەک دڵی بینەری فیلمەکانی خۆشدەکات

ئەنتۆنی هۆپکنز بە گۆرانییەک دڵی بینەری فیلمەکانی خۆشدەکات

دوای ئەوەی وەک باشترین ئەکتەری پیاو دیاریکراو خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ بەشداریکردنی لە فیلمی «The Father»دا کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، «ئەنتۆنی هۆپکنز» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان وەک خۆشحاڵییەک بەو خەڵاتە لە ئینستاگرامی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو گۆرانییەکی منداڵی دەڵێتەوە، بەمەش دەیەوێت دڵی هەوادار و بینەری فیلمەکانی خۆشبکات.

فیلمی «The Father» لە ئێستادا لەسەر شاشەی سینەماکانی چەندین وڵات نمایشدەکرێت و بەرهەمی فەرەنساو بەریتانیایە، سیناریۆی فیلمەکە شانۆنامەنووسی فەرەنسی «فلۆریان زیلەر» نووسیووێتی کە پێشتریش ژمارەیەک لە دەقە شانۆییەکانی کراونەتە فیلمی سینەمایی. هەروەها جگە لە «ئەنتۆنی هۆپکنز» ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن.

 445 جار بینراوە