سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەركردایەتی دەڤەری سۆران كۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەركردایەتی دەڤەری سۆران كۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران و چەند پەرلەمانتارێك كۆبۆوە و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پێشهات و دۆسیەی جێگە بایەخی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 9 ئایاری 2021) كە ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران، ئارێز عەبدوڵڵا، هەڤاڵ زوبێر و هەژاری شەهید کوێستانی و هەردوو هەڤاڵ لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانگ کوردستان و زێنەدین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف ئامادەی بوون لەبارەی بارودۆخی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی ناچەكە گفتوگۆ كرا.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر باردۆخی ئێستای عیراق و خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەشداربووان لەبارەی تەوەرەكانەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

 438 جار بینراوە