سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەولێر، پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی کرایەوە

هەولێر، پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی کرایەوە

لە گەلەری میدیا لەهەولێر، بەناونیشانی «سروشت وەک خۆی» چواردەیەمین پیشانگەی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر شێرزاد هیرانی کرایەوە. لە پیشانگەکەدا شێرزاد هیرانی نزیکەی 50 تابلۆی فۆتۆگرافی نمایشکردبوو.
دەربارەی پیشانگەکە و فۆتۆکانی، شێرزاد هیرانی بە کوردستانی نوێی وت: لەم پیشانگەیەدا نزیکەی 50 فۆتۆی قەبارە جیاوازم نمایشکردبوو، کە گوزارشتبوون لەدوو سروشت، ئەوانیش هەورامانی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان. سروشت لای من مانایەکی پیرۆزی هەیەو دەبێ بیپارێزین و جوانتری بکەین، ئەویش بەهەوڵ و ماندوبوونی هەموولایەک دەکرێت، هەروەها ناساندنی سروشتی کوردستان بەهاووڵاتیانی خۆمان و بێگانە.

دەربارەی فۆتۆکانی وتی: دیارە تەمەنی فۆتۆکان لەگەڵ وەرزەکاندا جیاوازن، بۆ وێنەگرتنی دیمەنێک ماندوبوونی زۆر دەوێ، جاری وا هەبووە چەند سەعاتێک وەک راوچییەک خۆت حەشار دەدەیت بۆ گرتنی دیمەنێکی سروشت لەکاتێکی گونجاودا.

سەباح شوکر

 101 جار بینراوە