سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمە نوێکەی داهاتێکی زۆری بەدەست هێنا

فیلمە نوێکەی داهاتێکی زۆری بەدەست هێنا

فیلمی «A Quiet Place Part II» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە و ئەستێرەی سینەمای جیهان «ئیمڵی بڵەنت» رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، توانی لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا بڕی 38 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

فیلمەکە ترسناکە و درێژەی بەشی یەکەمی فیلمەکەیەو تێیدا چەندین ئەکتەری دیار رۆڵی تێدا دەبینن. لەگەڵ ئەوەی فیلمەکە ساڵی پار بەرهەمهێنراوە بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو ساڵەدا زۆربەی هۆڵەکانی سینەما داخران و چالاکییە هونەرییەکان لە زۆربەی وڵاتە جیهانییەکاندا وەستێنران و نمایشی ئەم فیلمەش راگیرا، بەڵام دوای ئەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە وردەوردە کەمبۆوە، بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕیاری نمایشکردنی فیلمەکەیان لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان راگەیاند.

فیلمی «A Quiet Place Part II» جۆن کارسینسکی دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک ئەکتەری دیاری جیهانی رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: «ئیمڵی بڵەنت، نوح جیب، میلیسنت سیمۆندز، کایدو ۆدوارد، دۆریس کارتی، واین دوفال، بلیک دیلۆنگ» و چەندین ئەکتەری تر.

ئومێد محەمەد

 72 جار بینراوە