سەرەکی » ئەدەب و هونەر » كتێبێك بە فارسی لە بارەی برایم ئەحمەدەوە

كتێبێك بە فارسی لە بارەی برایم ئەحمەدەوە

ئەم كتێبە»مردی از درخت سیب – ابراهیم احمد – بلە» لێكۆڵینەوەیەكی چیرۆكنووسی رۆژهەڵاتی كوردستان محەمەد تۆفیق موشیرپەنایییە. ئەم كتێبە هەوڵ و تەقەلای ئەو چیرۆكنووسەی رۆژهەڵاتە لە بارەی نووسەر و سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕ برایم ئەحمەدەوە. كە بەداخەوە تاوەكو ئەمڕۆ كتێبەكە چاپ نەبووە. بەهۆی ئەوەی كە كتێبخانەی فارسی كەمتر كار لەسەر ئەدەبیاتی كوردی دەكەن. نووسەری كورد لە كتێبخانەی فارسیدا بە پێ پێوست كاری لەسەر نەكراوە و نەناسراوە. عادەتی چاپخانەش وەهایە كە كتێبێك بزانێ بازاڕی نییە یان نووسەرەكەی ناسراو نییە خۆی لەقەرە نادات. ئامادەنییە چاپی بكات. ئەم كتێبەش دوای تەواو كردنی بەداخەوە هێشتا لە كۆمپیوتەری نووسەركەیدا بەشێوەی ئەلیكترۆنی ماوەتەوە و رۆشنایی چاپی نەدیوە.

ئەم كتێبە لەبارەی نووسەر شۆڕشگێڕ برایم ئەحمەدەوە نووسراوە. قسە كردنە لەسەر بەرهەمە ئەدەبییەكانی و ژیان و بەسەرهات و كاری رۆژنامەوانی و سیاسی و… ناوەڕۆكی كتێبەكە بریتیە لە چەند بابەتێك. بابەتەكانی ئەم كتێبە: موج، روشنایی، از تولد تا ژانی گل، ابراهیم احمد چگونه ابراهیم احمد شد؟، در جست‌وجوی هویتی گمشده، نگاهی به چند اپر « بله»، داستانهای کوتاه « بله»، داستان کوتاه خازی، لندن در پس گل و خار، تصاویر یک زندگی و چەندین بابەتی دیكە لە دووتوێی ئەم كتێبەدا هەن.

سەبارەت بە كتێبەكە نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكە بەم شێوەیە بۆمان دوا: ئەم كتێبە بەم شێوەیە هاتە بەرهەم. بۆ یەكەم جار تەمەنم هەژدە ساڵ بوو رۆمانی ژانی گەلم بە فارسی خوێندەوە. كە محەمەد و محەمەدی قازی وەریگێڕابووە فارسی. رۆمانەكەم بەلاوە زۆر خۆشبوو. چێژم لێ وەرگرت. پاش ئەوە هەستام دوو كورتە چیرۆكی برایم ئەحمەدم لە فارسییەوە كرد بە كوردی. لەوانە كەرەلۆتی مەنوچەر. كە خۆیان پێشتر بە كوردی نووسراون. هەستم كرد ئەم نووسەرە بەتوانایەی كورد لە كتێبخانەی فارسیدا بە تەواوەتی نەناسێنراوە. لەگەڵ چەند چاپەمەنییەكی فارسییدا قسەم كرد وتیان بە تەواوی نایناسین. ئەمە لە حاڵێكدا بوو شێركۆ بێكەس و شێرزاد حەسەن و قوبادی جەلی زادە لە كتێبخانەی فارسیدا ناسراون، چونكە بەرهەمەكانیان وەرگێڕدراوە بۆ فارسی. بەڵام نووسەرێكی وەها مەزن و بەتوانا بە هۆی ئەوەی كاری وەرگێڕانی بۆ نەكراوە و زۆر بەكەمی ئاوڕی لێدراوەتەوە. ئیتر بیرم لەوە كردەوە كتێبێك لە بارەی بەرهەم و چالاكی ئەم نووسەرە ئامادە بكەم. كە هەم شاعیر و چیرۆكنووس و رۆماننووسە. هەم شۆڕشگێڕە، هەم رۆژنامەنووس و هەم دادوەر.

شیاوی ئەوەیە كاری زۆری لەسەر بكرێ. بەم شێوەیە ئەم كارە بوو بە خولیایەك تاوەكو توانیم ئەم بەرهەمەی لەسەر ئامادە بكەم. ناونیشانی كتێبەكەشم بە ناوی ئەو شیعرەی مامۆستا شێركۆ بێكەسەوە وەرگرتووە. پیاوێك لە دار سێو.

لە درێژەی قسەكانیدا نووسەر وتی: بەداخەوە ئەوە ئێستا كتێبەكە ئامادەی چاپە. بەڵام چاپەمەنییەكانی ئێران، چاپەمەنییە فارسییەكان ئامادەنین چاپی بكەن، چونكە ئەوان دەڵێن ئەم نووسەرە نەناسێنراوە. بۆیە دەبێ من وەك نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكە لەسەر حسابی خۆم چاپی بكەم تا ئەو كاتەی بتوانین ئەم نووسەرە بە جیهانی ئەدەبیات و خوێنەری فارس بناسێنین.

ئەدەب و هونەر

 288 جار بینراوە