سەرەکی » هەمەڕەنگ » كتێبی راگەیاندن لەكاتی قەیراندا پێشكەشكراپەڕە 3

كتێبی راگەیاندن لەكاتی قەیراندا پێشكەشكرا

هەولێر – رەوەست نەوزاد

نیوەڕۆی دوێنێ‌ 12/6 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن كۆڕێكی بۆ ناساندنی كتێبی (راگەیاندن لەكاتی قەیراندا) كە دووەم بڵاوكراوەی ناوەندەكەیە بۆ هەردوو مامۆستایانی زانكۆ د. ئاراز رەمەزان و مامۆستا هەردەوان مەحمود كاكەشێخ سازكرد.

لە كۆڕەكە ژمارەیەك لەرۆژنامەنووسان و شاعیر و ئەدیب و چالاكوانانی هەولێر ئامادەیبوون، تێیدا هەردوو نووسەر باسیان لەناوەڕۆكی كتێبەكە و دۆخی ئێستای رۆژنامەنووسیی لە هەرێم و كاریگەری لەسەر دۆخی دەروونی و ئابووری و سەرجەم بوارەكانی ژیانی هاووڵاتیان كرد. پاشان ئامادەبوانی كۆڕەكە بەپرسیار و گفتوگۆ بەشداریان لەكۆڕكە كرد، لە كۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.

 225 جار بینراوە