سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی چوار کتێبی شوان داودیپەڕە 2

کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی چوار کتێبی شوان داودی

سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە 12/6/2021 بەشی نەخشەدانانی مەکتەبی راگەیاندنی (ی. ن. ک)، لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی چوار کتێبی نووسەر و رۆژنامەنووس «شوان داودی» رێکخست. کتێبەکانیش بریتیبوون لە «سەروتار. زەنگی کاتژمێر یازدە. لە ژێر چاویلکەوە. رحلة البحث عن الاصدقاء».

لە کۆڕەکەدا نووسەر و رۆژنامەنووس شوان داودی بە شێوەیەکی گشتی باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکان کرد، پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ کرا.

لە کۆتایی کۆڕەکەشدا لەلایەن نووسەرەوە کتێبەکان کە لە دووتووێی بۆکسێکدا چاپکرابوو پێشکەش بەئامادەبووانی کۆڕەکە کرا.

فۆتۆ: لاڤان رەئوف

 

 265 جار بینراوە