سەرەکی » وەرزش » په‌یكه‌رێك له‌ مۆم بۆ جۆشوا كیمیچ دروستكرا

په‌یكه‌رێك له‌ مۆم بۆ جۆشوا كیمیچ دروستكرا

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆی 2020، له‌ شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی جۆشوا كیمیچی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵدرایه‌وه‌.

كیمیچ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی‌ بایرن مونشن كه‌ دوای وازهێنانی فیلیپ لام به‌ باشترین شێوه‌ شوێنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پڕكرده‌وه‌ و په‌یایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ مانشافت.

له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆش مۆزه‌خانه‌ی‌ مادام توسودز په‌یكه‌رێكی كیمیچی له‌ به‌ناونگترین شوێنی شاری به‌رلین نمایش كرد و هانده‌رانیش وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا گرت.

ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ په‌یكه‌ری مۆمه‌ له‌ جیهاندا و باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌ شاری له‌نده‌نه‌، به‌ڵام له‌ زۆرینه‌ی‌ شاره‌ گه‌وره‌كان لقی هه‌یه‌ له‌نێویاندا شاری به‌رلین كه‌ دواتر په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ كیمیچ ده‌خرێته‌ ناو مۆزه‌خانه‌كه‌وه‌.

 122 جار بینراوە