سەرەکی » هەمەڕەنگ » بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام فێستیڤاڵی گرتەیەک لە نیشتمان بەڕێوەچوو

بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام فێستیڤاڵی گرتەیەک لە نیشتمان بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی «دەزگای مرۆیی مام» رێکیان دەخات، سەرلەبەیانی دوێنێ 20/6/2021، دەزگای «مرۆیی مام» و بە هاوکاریی «یەکێتی وێنەگرانی عیراق و لقی سلێمانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی- ئەمنەسوورەکە فێستیڤاڵی «گرتەیەک لە نیشتمان»ی بەڕێوبرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی 35 هونەرمەندی فۆتۆگرافەر بەشداربوون کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب و بیانی، هەروەها 135 تابلۆ نمایشکرابوون.

دەربارەی ئەم فێستیڤاڵە یادگار جەلال سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە وتی: ئەمە یەکەم فێستیڤاڵە لە نێوان «یەکێتی وێنەگرانی عیراق و لقی سلێمانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان» وەک «دەزگای مرۆیی مام» ئامانجمانە کاری فۆتۆگرافی و ئەمجۆرە کارە هونەرییانە ئەکتیڤ بکەینەوە، چونکە هونەری فۆتۆگرافی هونەرێکە بۆ ناساندنی کەلتور و سروشت و بابەتەکانی تری کۆمەڵگە.

وتیشی: هەر لەم فێستیڤاڵەدا دۆکیۆمێنتارییەک نمایشکرا کە دەربارەی «فۆتۆ رەفیق» کە یەکێکە لە فۆتۆگرافەرە دێرینەکانی کوردستان و عیراق و ماوەیەکی زۆر لەو بوارەدا کاریکردووە.

هەر دەربارەی ئەم فێستیڤاڵە «ناسیح عەلی خەیات» وەک بەشداربوویەک وتی: سەرەتا سوپاس بۆ بەڕێوەبەرانی «دەزگای مرۆیی مام» و «یەکێتی وێنەگرانی عیراق و لقی سلێمانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان بۆ رێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە، فۆتۆگرافەرانی بەشداربوو هەریەکە و بە چەند چیرۆکێک بەشدرابووین لەبەرئەوەی فۆتۆکان چیرکین کە هەر چیرۆکە و گوزارشتە لە کەلتور و سروشتی ناوچە. جیاوازەکانی عیراق بەشداریمان کردووە، جارێکی تر سوپاس بۆ دەزگای مرۆیی مام بۆ کۆکردنەوەی ئەم فۆتۆگرافەرانە و بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵە.

ئەوین عەبدولهادی

فۆتۆ: لاڤان رەئوف

 297 جار بینراوە