سەرەکی » ئابووری » گەنمی ئەمساڵ دەكرێتە ئارد و دابەش دەكرێت
A worker moves grain at a silo in Arbil, the capital of the northern Iraqi Kurdish autonomous region, on July 5, 2020. (Photo by SAFIN HAMED / AFP)

گەنمی ئەمساڵ دەكرێتە ئارد و دابەش دەكرێت

وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو گەنمەی ئەمساڵ لە جووتیاران وەرگیراوە دەكرێت بە ئارد ‌و لە چوارچێوەی كۆبۆنی خۆراكدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژی 26ی تەمووزی 2021، فەرمانبەرانی بەشی هونەری ‌و تاقیگە لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵە لە سلێمانی، 25 تۆن گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2021یان لە سایلۆی پیرەمەگرون تاقیكردەوە ‌و لە ئەنجامدا نانێكی باش و بێ كێشەی لێ كراوە‌ و ئاردەكەی شیاوە بۆ نانكردن.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم، لە 22ی حوزەیرانەوە دەستی بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كردووە ‌و تا ئێستاش پڕۆسەكە بەردەوامە.

 201 جار بینراوە