سەرەکی » هەمەڕەنگ » نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوەپەڕە 4

نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

ئەستێرەی پۆپی جیهانی «بیلی ئیلیش» نوێترین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی بە ناوی «Happier Than Ever» بڵاوکردەوە کە بووە جێی رەزامەندیی گوێگران و هەوادارانی و بەرهەمە نوێکەی ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە دوای چەند سەعاتێک لە بڵاوبوونەوەی لە یوتیوبی تایبەتی «بیلی ئیلیش» خۆی زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبوو. لە ماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا «بیلی ئیلیش» دیمەنی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی «Vevo» لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە و کە ئەمەش بینەرێکی زۆری هەبوو.

«بیلی ئیلیش» یەکێکە لە ئەستێرەکانی پۆپی ئەمریکی و لەماوەیەکی کەمی تەمەنی هونەریدا توانی ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بکات و چەندین کلیپ و ئەلبووم بڵاوبکاتەوە.

ئومێد محەمەد

 270 جار بینراوە