سەرەکی » ئابووری » عیراق مووچەی بەشێك لە خانەنشینان زیاد دەكات

عیراق مووچەی بەشێك لە خانەنشینان زیاد دەكات

حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی‌ ئەو خانەنشینانە زیاد بكات، كە كۆی مووچەكەیان لە بڕی 500 هەزار دینار كەمترە.

عەلا محەمەد، وتەبێژی‌ دەستەی‌ خانەنشینیی‌ نیشتمانیی‌ عیراق ئاشكرایكردووە، رێكارە كارگێڕییەكانیان‌ دەستپێكردووە بەمەبەستی زیادكردنی‌ بڕی‌ 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانەی‌ كە كۆی مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار كەمترە.

راشیگەیاندووە، ئەو زیادە مووچەیە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە لە ژیاندان نەك بۆ خێزانەكانیان.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی دەستەی خانەنشینیی عیراق، لە ساڵی‌ رابردووەوە كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت و چەند قۆناغێكی‌ بڕیوە و بەرەوپێشچوونی‌ باشیش بەدەستهاتووە.

 208 جار بینراوە