سەرەکی » ئاراستە » له‌ یادی چل ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئازا غه‌فوور ده‌ره‌شیشیدا

له‌ یادی چل ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئازا غه‌فوور ده‌ره‌شیشیدا

شاخه‌وان غه‌فوور*

شه‌هید غه‌فوور ده‌روێش حه‌مه‌سه‌عید فه‌تاح ناسراو به‌ غه‌فوور ده‌ره‌شیشی، ساڵی 1949 له‌ گوندی (ده‌ره‌شیش) له‌ دایكبووه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه‌ گیانی شۆڕشگێڕی و خۆشه‌ویستی نیشتمان تیایدا گه‌شه‌ ده‌كات و په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌، له‌به‌ر ئازایه‌تی و قاره‌مانی هه‌رزوو پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بڕێت و ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌ل.

له‌ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و له‌ رۆژی 20/11/1976 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری شاره‌زور و هه‌ورامان.

شه‌هید غه‌فوور یه‌كێك بووه‌ له‌ تێكۆشه‌ره‌ قاره‌مان و جه‌ربه‌زه‌كانی شۆڕش و له‌ناو هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانیدا به‌ پیاوێكی به‌وه‌فا و قسه‌خۆش ناسرابوو.

فه‌رمانده‌ی كه‌رتێكی هه‌رێمی یه‌كی ئه‌وسای هێزی پێشمه‌رگه‌بوو، پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی قۆناغ به‌ قۆناغ بڕیوه‌ و رۆڵی به‌رچاو و قاره‌مانانه‌ی هه‌بووه‌ له‌ كۆی ئه‌و داستان و شه‌ڕانه‌ی سنووره‌كه‌ی خۆی.

هاوسه‌رو منداڵه‌كانی سێجار له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون و خۆشی سێجار بریندار بووه‌.

مه‌خابن، رۆژی 23/8/1981 له‌ نه‌به‌ردیه‌كی قاره‌مانانه‌دا له‌ گوندی (ناوگردان)ی قه‌زای شاره‌زور بریندار ده‌بێت و پاش دوو رۆژ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و ڕۆحی نه‌مری ده‌به‌خشێته‌ گه‌له‌كه‌ی.

*كوڕی شه‌هید

 228 جار بینراوە