سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید ئیدریس

شه‌هید ئیدریس

حه‌یده‌ر مه‌نتك

ڕاپه‌رین ئه‌و خه‌ونه‌ خۆشه‌ بوو كه‌ هاته‌دی و حه‌زو خولیا خه‌فه‌كراوه‌كانی هه‌زاران گه‌نجی خێر له‌ خۆنه‌دیوی ژێرده‌سته‌ی به‌عسییه‌كانی هێنایه‌دی، ڕاپه‌رین هه‌زاران كۆت و به‌ندی له‌ ده‌ستی گه‌نجانی ره‌شپۆش شكاندو ده‌رگای به‌ندینخانه‌كانی واڵاكرد، هه‌ر راپه‌ڕین بوو ئازادی كرده‌ دیاری بۆ گه‌لی كوردستان.

به‌ڵام وه‌ك چۆن راپه‌ڕین هه‌زاران باوه‌شی دایكانی به‌كوڕه‌كانی شاد كرده‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش راپه‌ڕین چه‌ندین دایكی ره‌شپۆشكرد و چه‌ندین خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی نه‌هێنایه‌دی و ئه‌وانه‌ی رۆژگارێك دژه‌ كورد بوون دوای راپه‌ڕین بوونه‌ خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین و حاكمی شار.

یه‌كێك له‌وگه‌نجه‌ جوان و ناخ پاكانه‌ی قه‌ڵاته‌سورانی ناوچه‌ی شه‌مامك كه‌ له‌ خانه‌واده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و خاوه‌ن فكرو ئینتمایه‌كی زۆر بۆ كوردایه‌تی بۆ یه‌كێتی بۆ نیشتمان بۆ راپه‌ڕین هه‌یان بوو، ئه‌ویش خانه‌واده‌ی شه‌هید ئیدریس كاكل حوسێن جه‌باری)یه‌.

كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی ده‌ستپێكی راپه‌ڕینی هه‌ولێر بووه‌ پێشمه‌رگه‌ لای برا گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوی (سه‌ید كه‌مال جه‌باری) كه‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌مه‌نی كاكه‌ ئیدریس له‌ پێشمه‌رگایه‌تی درێژ نه‌بوو، له‌ پارێزگاریكردنی كوردستانی ئازادكراو، شه‌هیدكرا.

كورته‌ی ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئیدریس كاكل حوسێن عه‌بدوڵڵا ناسراو به‌ ئیدریس جه‌باری، له‌دایكبووی ساڵی1974ی گوندی (قه‌ڵاته‌سوران)ی ناوچه‌ی شه‌مامكی هه‌ولێر، له‌ عه‌شیره‌تی جه‌بارییه‌ و تا قۆناغی ناوه‌ندیی خوێندووه‌.

رۆژی 11/3/1991 له‌ راپه‌ڕینی هه‌ولێردا ده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌ تالیۆنی 11ی تیپی 88ی زورگه‌زراو.

به‌داخه‌وه‌، رۆژی 1/4/1991 شه‌هیدكرا.

 170 جار بینراوە