سەرەکی » ئابووری » ״عیراق و توركیا گەیشتنە رێكەوتن״

״عیراق و توركیا گەیشتنە رێكەوتن״

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق ئاشكرایدەكات، لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرە گەیشتوونەتە رێكەوتن لەبارەی بەشە ئاوی عیراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات.

لەو چوارچێوەیەدا، مەهدی رەشید ئەلحمەدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق رایگەیاندووە، لەدوا سەردانیدا بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا توركییەكەی، گەیشتوونەتە رێكەوتن لەبارەی پاراستنی بەشە ئاوی عیراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و سەرۆكی توركیاش ئەو رێكەوتنەی پەسەندكردووە.

لە دوای كۆتایی هاتنی دروستكردنی ژمارەیەك بەنداوی گەورە لەسەر ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات، بەشە ئاوی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكرد و ئێستاش ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بە دەست كێشەی بێ ئاوییەوە دەناڵێنن.

 249 جار بینراوە