سەرەکی » هەواڵ » سه‌رۆكی تونس: گۆڕانكاری له‌ ده‌ستووری وڵاتدا ده‌كرێت

سه‌رۆكی تونس: گۆڕانكاری له‌ ده‌ستووری وڵاتدا ده‌كرێت

قه‌یس سه‌عید سه‌رۆك تونس به‌ سایتی سكای نیوزی راگه‌یاندووه‌: پێده‌چێت چه‌ند چاكسازییه‌ك له‌ بڕگه‌كانی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یدا بكرێت، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی گه‌لی تونسدا یه‌كانگیر بێت.

روونیشیكردۆته‌وه‌: رێز له‌ ده‌ستوور ده‌گرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ چه‌ند چاكسازییه‌ك له‌ ده‌قه‌كه‌یدا بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتیانه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور نیگه‌رانن.

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی تونس ئاشكرایكردووه‌: به‌م نزیكانه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت ‌و له‌ هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تدا، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی 25ی مانگی رابردوو، سه‌رۆكی تونس كاره‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد ‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

 48 جار بینراوە