سەرەکی » ئاراستە » شاسوار ئەمین جەلال سەعید كاندیدی ژمارە 25 لە بازنەی 1ی سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

شاسوار ئەمین جەلال سەعید كاندیدی ژمارە 25 لە بازنەی 1ی سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

ناوم شاسوار ئەمین جەلال سەعیدە، كاندیدی ژمارە 25 م لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بازنەی 1 ی باكووری سلێمانی، وەك زۆربەی تێكۆشەرانی جاران و ئێستای شارەكەم، لە سلێمانی لەدایكبووم، ئەشزانم خۆ تەرخانكردن بۆ نەتەوەكەم چ مانایەك دەگەیەنێت.

ئێمە وەك خێزانی شەهید ئارام و سەرجەم خێزانی شەهیدان و تێكۆشەرانی تری نەتەوەكەمان، لەپێناوی داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان خوێنمان بەخشیوە، كاك ئارام ئەوكات لە نووسینێكیدا بەناوی (لەپێناوی پتەویی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا) ئەڵێت: دەسەڵاتی گەل كە دامەزراو كاتێك گەلی عیراق لە سایەی ئەو سیستمەدا بەدیموكراسی راستەقینە شاد دەبێت، تەنیا ئەو كاتە گەلی كوردیش بەهەموو مافەكانی خۆی دەگات.

گەلەكەمان دەیەوێت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان یەكگرتوو بن بۆ چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە، ئەم یەكگرتنەش پێویستییەكی حاشا هەڵنەگرە بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای گەلەكەمان.

دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەهێزكردنی پێگەی كوردبێت لە بەغدا، ئەوەش لە رێگەی زیاتر یەكگرتوویی لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا لە پێناوی پێشكەشەكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بە خەلكی كوردستان و سەرجەم ئەو مافانەی خەڵك كە تائێستا فەرامۆشكراون بۆ باشتر كردنی بژێوی ژیانی خەڵكی كوردستان.

لە سلێمانییەوە تا شارباژێڕ و ماوەت پێویستیان بەخزمەتی زیاترە لە سەرجەم بوارەكاندا، لەبەر ئەوە وەك شاسوار ئەمین جەلال و كاندیدی ژمارە 25 لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بازنەی 1 ی سلێمانی رۆژی 10/10/2021 چاوەڕوانی دەنگی ئێوەم بۆ ئەوەی ببمە نوێنەری خەم و داواكارییەكانتان لە بەغدا.

 

 80 جار بینراوە