سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: سەركەوتنی یەكێتی و گۆڕان واتای سەركەوتنی گیانی پێكەوەژیان و كوردستانیبوونی كەركوكە

بافڵ تاڵەبانی: سەركەوتنی یەكێتی و گۆڕان واتای سەركەوتنی گیانی پێكەوەژیان و كوردستانیبوونی كەركوكە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، بەوردی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی خوێندن و گرفتە پەروەردەییەكان و پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لەكەركوك كراو هاوسەرۆك بەگرنگییەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و پێیڕاگەیاندن: لای یەكێتی ئەكادیمییەكان و مامۆستایانی زانكۆ و خاوەن بڕوانامەكان رێزلێگیراون و خزمەتكردنتان بە ئەركی خۆمان دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێكی دا بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی مامۆستایانی كەركوك.

بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی كوردستان، داوای لە مامۆستایانی زانكۆ کرد سەرباری ئەركە پیرۆزەكەی خۆیان، بەشداریی گەرموگوڕ بكەن لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە كاندیدەكانی هاوپەیمانیی كوردستان و روونیكردەوە كە سەركەوتنی یەكێتی و گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا واتای سەركەوتنی گیانی پێكەوەژیان و كوردستانیبوونی كەركوكە، پارێزگاریكردنە لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكان.

 69 جار بینراوە