سەرەکی » ئابووری » قه‌باره‌ی بازرگانی لە باشماخ زیادیكردووه

قه‌باره‌ی بازرگانی لە باشماخ زیادیكردووه

له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخه‌وه‌، به‌ به‌های زیاتر له‌ سێ ملیار و 726 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌.

پارێزگاری سنه‌ رایگه‌یاندووە، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخه‌وه‌، ملیۆنێك و 711 هه‌زار و 154 تۆن كاڵا له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌هاكه‌ی زیاتر له‌ سێ ملیار و 726 ملیۆن دۆلاره‌، هه‌نارده‌ و هاورده‌ كراوه‌.

وتیشی: «به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێم، له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ به‌ رێژه‌ی له‌ 167 % زیادیكردووه‌».

 134 جار بینراوە