سەرەکی » کەلتوور » لە نێوان لە خەوما و مەسەلەی ویژداندا چاپ و بڵاوکرایەوە

لە نێوان لە خەوما و مەسەلەی ویژداندا چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتوێی 112 لاپەڕەدا کتێبی «لە نێوان لە خەوما و مەسەلەی ویژداندا» نووسینی «ئازاد تۆفیق» چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: «مێژووی ئەدەب بە گشتی مێژووی مرۆڤە، چونکە لەو کاتەوەی مرۆڤ بە مانای راستەقینەی خۆی پێیناوەتە سەر ئەم زەوییە، ئەدەبیش بەشێوەیەک لە شێوەکان هامڕای مرۆڤ بووە و لە تەکیا ژیاوە و بوونی هەبووە. بۆیە ئەم پێداویستییە گرنگ و رۆحییەی مرۆڤ، لەهەر سەردەم و قۆناغێکدا و لەهەر زەمان و زەمینێکدا بە شێوازێک گوزارشتی لە خەم و شادییەکانی مرۆڤ کردووە و لە فۆرمێکدا خۆی نمایشکردووە، کە وەڵامدانەرەوەی راستەقینەی قۆناغەکە بێت لە رووی پێداویستییە ژیری و ئابوری و فەرهەنگییەکانییەوە.

 104 جار بینراوە