سەرەکی » هەمەڕەنگ » بوونە باشترین تیپی پۆپی موزیکی ساڵ

بوونە باشترین تیپی پۆپی موزیکی ساڵ

دوای ئەوەی لە شەوی 21 ئەم مانگەدا تیپی موزیکی پۆپی کۆری لە درێژەی چالاکییەکانیاندا لە لۆس ئەنجلۆس-ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکی AMA بۆ جارێکی دیکە بەشدار بوون و تێیدا بۆ چەند خەڵاتێک کاندید بوون، لەو خەڵاتانە بوونە خاوەنی سێ خەڵات یەکەمیان خەڵاتی باشترین تیپی موزیکی پۆپی دیۆ و باشترین گۆرانی پۆپی ساڵ بۆ گۆرانی Butter لەگەڵ باشترین هونەرمەندی پۆپی ساڵ.

شایەنی باسە خەڵاتەکانی AMA واتا خەڵاتەکانی ئەمریکا بۆ موزیک یەکێکە لە خەڵاتە گرنگەکانی موزیک دوای گرامی و بیلبۆرد دێت و لە ساڵی 2018 ەوە BTS تاکە هونەرمەندی ئاسیایین تێیدا بەشدار دەبن و ئەو خەڵاتە دەبەنەوە ئەمساڵیش بۆ جاری چوارەم بەشداربوون و بوونە خاوەنی ئەو خەڵاتانە و رکابەریی چەندین گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانییان کرد.

لەو ئاهەنگەدا BTS دوای دوو ساڵ دابڕان لە ئاهەنگی راستەوخۆ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە گۆرانی My Universe بەشدار بوون کە دیۆیەکە لەگەڵ تیپی موزیکی جیهانیی Cold Play دا لەسەر ستەیج راستەوخۆ پێشکەشیان کرد پاشان وا بڕیار بوو لەگەڵ کچە گۆرانیبێژی راپ –ی ئەمریکی مێگان سی-دا گۆرانی Butter پێشکەشبکەن، بەڵام مێگان نەیتوانی لەو ئاهەنگەدا بەشدار بێت و دواجار ئەو کۆپییەیان وت کە تەنیا خۆیان دەیڵێن و هاوینی ئەمساڵ لە شێوەی کلیپێکی سینگڵدا بڵاویانکردەوە و رێژەی تەماشاکردنی لە یوتیوب لە یەکەم نمایشیدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە 3.9 ملیۆن ڤیو بوو تەنیا لە سەعاتەکانی یەکەمی بڵاوکردنەوەیدا لەو پێگەیە.

ئا: دڵان سامان

سەرچاوە: btstoday.com

 72 جار بینراوە