سەرەکی » هەواڵ » سەرۆكی توركیا: هەڵبژاردنی پێشوەختە ناكرێت

سەرۆكی توركیا: هەڵبژاردنی پێشوەختە ناكرێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، داواكاریی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتكردەوە و رایگەیاند: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت و بە هیچ جۆرێك پێش ناخرێت.

سەرۆك كۆماری توركیا روونیكردەوە: هەڵبژاردن لە ساڵی 2023دا دەكرێت و بە هیچ جۆرێك رێگە بە پێشخستنی كاتەكەی نادەن. وتیشی: حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن ترسی لەدەستدانی پێگەكانیان هەیە، بۆیە داوای پێشخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.

حزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوا دەكەن هەڵبژاردنی پیشوەختە بكرێت، تاكو توركیا لەو قەیرانە داراییە رزگاری ببێت كە تێیكەوتووە.

 51 جار بینراوە