سەرەکی » هەمەڕەنگ » بۆ یەکەمجار پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی Emmys

بۆ یەکەمجار پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی Emmys

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر گۆرانیبێژ و سینەماکاری جیهانیی «سیلینا گۆمێز» و لە مێژووی هونەریدا بۆ یەکەمجار توانی شوێنێک بۆ خۆی بەدەستبهێنێت ناوی بچێتە ناو لیستی پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی «Emmys».

لەم سۆنگەیەوە ئەکادیمیای هونەر بۆ خولی چل‌ونۆهەمینی رایگەیاندووە کە لەناو ناوی هونەرمەنداندا ناوی گۆرانیبێژ و سینەماکاری جیهانیی «سیلینا گۆمێز»ی تێدایە و یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی بەدەستهێنانی خەڵاتی «Emmys»، ئەوەشی راگەیاندووە کە ئەم پاڵاوتنەی لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی دوایین ئەلبوومیەتی کە چەند مانگێک لەمەوبەر بڵاویکردۆتەوە.

«سیلینا گۆمێز» یەکێکیشە لە روخسارە دیارەکانی سینەمای جیهان و لە سەرەتای کارکردنیدا شانبەشانی ئەکتەری بەناوبانگ «دەیڤد هێنری» بەشداریکرد لە زنجیرە درامایەکدا کە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە، پاشان بەشداریی لە چەند فیلمێکدا کرد کە بەرهەمی هەمان کۆمپانیا بوو، بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

دواتر پەرە بە بەهرەکانی دەدات و لە بواری میوزیکدا دەستدەکات بەکارکردن و گرووپێکی میوزیکی دادەمەزرێنێت و ناوی لێدەنێت «Selena Gomez & The Scene»، خۆی و گرووپەکەی سێ ئەلبووم بەرهەمهێناوە کە بریتین لە «Kiss & Tell- A Year Without Rain- When The Sun Goes Down».

 67 جار بینراوە