سەرەکی » زانست » بۆ پیازخۆرەكان؛ سوود و زیانەكان بزانن

بۆ پیازخۆرەكان؛ سوود و زیانەكان بزانن

كەشتیی نوح

پسپۆڕانی خۆراك ئاماژە بە گرنگی خواردنی پیاز دەدەن و لە هەمان كاتیشدا داوا دەكەن ئەوانەی هەندێك نەخۆشییان هەیە دووركەونەوە لە خواردنی.

ماریا تیخۆمیروڤا كە پزیشكێكی روسی پسپۆڕی خۆراكە ئاماژە بە سوودە زۆرەكانی پیاز دەكات و بە كاریگەر وەسفی دەكات لە لەناوبردنی ڤایرۆس و بەكتریاكان و ئەوەش دەخاتەڕوو كە پیاز مادەی كبریتی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرێكی باشی راماڵینی ژەهرە لە جەستەدا، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو كە پیاز سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كانزا و ڤیتامینەكانە بە تایبەت ڤیتامین(C) و یارمەتی كرداری هەرس دەدات و هەموو شلەیەكی زیادەی ناو لەش كەمدەكاتەوە.

ئەم خانمە پسپۆڕە باس لەوەش دەكات كە بەهۆی مادەی كیرسیتینی دژە ئۆكسیدەوە كە لە ناو پیازەدا هەیە، ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجە یان هەستیاری بوون دەتوانن پیاز بخۆن، هەروەها بۆ چالاكی سپێرمیش یەكێكە لە خواردنە بە سوودەكان.

هاوكات پسپۆڕە روسییەكە داوا لەو كەسانە دەكات كە برینی گەدە و دوانزە گرێیان هەیە دەبێت پیاز نەخۆن و ئەگەر زۆر ئارەزووی خواردنیشیان كرد دەبێت زۆر بە وریایانە لە ژەمە خۆراكەكانیاندا بەكاری بهێنن.

سەرچاوە: Ghadi News

 246 جار بینراوە