سەرەکی » وەرزش » باڤارییه‌كان پارێزگاری له‌ جه‌یمس رۆدریگێز ده‌كه‌ن

باڤارییه‌كان پارێزگاری له‌ جه‌یمس رۆدریگێز ده‌كه‌ن

زۆرینه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا بڵاوینكرده‌وه‌ یانه‌ی‌ بایرن مونشن بڕیاری داوه‌ كار به‌ مه‌رجه‌كه‌ی‌ بۆندی جه‌یمس رۆدریگێزی یاریزانی یانه‌كه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی كۆتایی بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات.
جه‌یمس به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی‌ بایرن مونشن ده‌كات كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ كردوه‌و یانه‌ باڤاریه‌كه‌ش ده‌توانێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یاخود وه‌رزی داهاتوو به‌شێوه‌ی كۆتایی بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات.
رۆژنامه‌ی‌ ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ جه‌یمس رۆدریگێز جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی ریاڵ مه‌درید ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ له‌ یارییه‌كانی یانه‌ی بایرن مونشن پێشكه‌شی كردوه‌.
جه‌یمس هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌كو پێویست نه‌بوو به‌ڵام دوای فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی ئه‌و یاریزانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌ یانه‌كه‌ خۆی گونجاندوه‌ و دڵخۆشه‌ له‌ ریزی یانه‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ش وای له‌ ئیداره‌ی بایرن كردوه‌ به‌شێوه‌ی كۆتایی بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ی له‌نێوان ریاڵ مه‌درید و بایرن دایه‌ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌شێوه‌ی كۆتایی به‌رامبه‌ر به‌ 42 ملیۆن یۆرۆ بۆندی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*