سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » بە ئیجازەی حاجی تۆفیق ‌

بە ئیجازەی حاجی تۆفیق ‌

سەرت مەبەستە كە قاچت دێشێ‌

پیاوی قەڵتاغیش مەبەنە پێشێ‌

ئەبێ‌ بە ئامر قاچ رائەكێشێ‌
(دوژمنی ناوخۆت رەگ دەردەكێشێ‌
دار پوازی لەخۆی نەبێ‌ ناقڵیشێ‌)
     *****
وەك خەڵوزانە دواڕۆژی وەتەن
دڵسۆزبیت ناڵێن ها كەرت بەچەن
بۆ ئەوە باشن تەعلیق لەیەك بەن
(گەورە كە یەك بن میلـلەت سەرئەخەن
 ئەڵێن دوو رێوی شێرێك كەوڵ ئەكەن)
    *****
كە گەورە نەما هەموو كەس شێرە
هینیش مەعلومە بە خاڵۆی فێرە
قەرار بەدەستە هەرچی بێ‌ خێرە
(ئاردی ناو دڕك چۆنە وان ئێرە
فەرموو دوو دەستەی دۆست هەڵبژێرە).

 1,108 جار بینراوە