سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ » کەرکوک و لیستی 162

کەرکوک و لیستی 162

ئەوەی نوخبەی ڕۆشنبیران و تاکی وشیار بێت، تێگەشتووە (16ی ئۆکتۆبەر) بەرهەمی چی پیلانێکی ئیقلیمی ناوخۆیی بوو دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەرکوک. من هەقی ئەوەم نییە هەندێک کەس کە چاوی بە یەکێتی هەڵنایەت ڕاستییەکە ناڵێت و زمانی لاڵ بووە.
لەهەر کایەیەکیتری کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسی و …..هتددا یاسایەکی جێگیر هەیەو دەگوترێت «ئەوەی فێرنەبووبێت بەدزی، نازانێت دزی بکات»
ئەوەیشی فێرنەبووبێت بەخیانەت و خیانەت نەبووبێتە پێناسی، نازانێت خیانەت بکات و دەستی بۆ بەرێت. جا بەتایبەت بۆ حیزبێکی وەک «یەکێتی نیشتمانی کوردستان»یش.
ئێمەی یەکێتی و حزبی شەهیدان، ئەگەر دوژمنگەلێکی وەک تورکیاو داعشمان هەبێت شاهیدی نەتەوەخوازی و خەمخۆریمان بۆ گەل و نیشتمان بۆ بدات، پێویستمان بەدوژمنە ناوخۆییەکانمان نییە چیمان پێدەڵێن و چۆن باسمان دەکەن.
ئەگەر قسەکانی سەدام حسێنمان هەبێت چی دەگوت لەسەر (سەرۆک مام)و یەکێتی، پێویستمان بەخۆهەڵنان و خۆگەورەکردن نییە تاکو میللەت بڕوامان پێبکات.
لەبارەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە. دیارە هەندێک لایەن و کەس داخی شکستی پیلانەکەیان بەرینەداون و توشی هێستریابوونە چۆن یەکێتی ئەو پیلانەی تێکشکاند؟ ناوەناوە دێنەوەسەر تیڤییەکان و وەک ئەوەی بڵێن «ئەرێ میللەت کەی بڕوامان پێدەکەن دڵمان تەقی» باسی خیانەتی کەرکوک و خاک فرۆشی دەکەن. بەڵام گەڕانەوەی یەکێتی لەئێستادا بۆ کەرکوک و ئاهەنگەکانی لیستی (162)ی یەکێتی لەو شارە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار، باشترین وەڵام بوو بۆ ئەو هاوارو بۆڵەبۆڵەی دەڵێت یەکێتی کەرکوکی فرۆشت و کەسیش گوێیان لێناگرێت.
ئەوانەی یەکێتی بەخاک فرۆش ناودەبەن، بەسروشت خۆیان ناهێڵن یەکێتی خاک فرۆش بێت!!. چونکە خیانەت و خاک فرۆشی بەڕەگ و مێژووی ئەواندا چووەتەخوارێ و تائەوان وەستابن هیچ لایەنێک بۆی نییە خیانەتی خاک فرۆشی بکات.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر خیانەت و خاک فرۆشی گەورە نەبووەو نابێت. بەڵکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر خوێنی 27527 شەهید کە لەڕێگەی ئەم خاکەدا بەخشیویەتی گەورە بووەو سەریشی لەقەندیل و سەفین و هەورەکانیش بەرزترە.
بەپێچەوانەوە ئەوان ئەگەر وەسیلەی خیانەت نەبوایە توانای ڕاوەستانیان نەدەبوو، توانای پیتاندن و گەشەو جوڵەی سیاسیان نەدەبوو. توانای قسەو هەنگاونان و وەستانەوەیان لەبەرامبەر هێزە ناوخۆییەکانیشدا نەدەبوو چجای وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر دوژمنانی گەلەکەمان ڕابووەستن و قسەو هەڕەشەیان هەبێت.
خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نەک ئەسپەشێی یەکێتی نەگلاندو نەیتوانی کەرکوک بەحەلەب بکات، بەڵکو یەکێتی وریاتر کرد تاکو باشتر وریای خۆیی و ئەو جوگرافیا سەوزەیش بێت کە تاوی دەنگ و سەنگ و ڕەنگی خۆیی تێدا
دەدات و ناوی کەرکوکە.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*