سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەهمەن قوبادی بووه‌ داوه‌ری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆریای باشوور

بەهمەن قوبادی بووه‌ داوه‌ری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆریای باشوور

به‌همه‌ن قوبادی سینه‌ماكاری كورد به‌هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆلیڤەر ستۆن

ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی‌و ئێگنێس گۆدار به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فه‌ڕه‌نسی‌و لاو دیاز ده‌رهێنه‌ری فیلیپینی‌و جان سوون ده‌رهێنه‌ری كۆریای باشوور بوونە ئه‌ندامانی داوه‌ری به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی بیست‌و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بووسان.
ساڵانە ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فیلمسازان‌و ئه‌كته‌رانی ناودار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداریی له‌م فێستیڤاڵە نێوده‌وڵه‌تییەدا ده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌ها له‌ڕووخساره‌ به‌ناوبانگه‌كانی سینه‌مای جیهانیش بانگهێشت ده‌كرێن  بۆ لیژنه‌ی داوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بووسان BIFF ڕۆژانی 12 تا 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌شاری به‌نده‌ری بووسان له‌كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌كو گرنگترین فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیا ناسراوه‌و هه‌موو ساڵێك به‌نمایشی به‌رهه‌می فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، له‌وانه‌: «ڕه‌وته‌ نوێیه‌كان» و «شه‌پۆلی نوێی»، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی «په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا»، به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی «سینه‌مای ئه‌مڕۆی كۆریا»، به‌شی تایبه‌تی «گاڵا»، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی «سینه‌مای جیهان»، به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی «كورته‌فیلم و فیلمی دیكۆمێنتاری و فیلمی منداڵان»، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی «سینه‌مای كراوه‌»، «هه‌ست و دڵه‌ڕاوكێی نیوه‌ شه‌و»ڵا «به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كان»، به‌شی «بازاڕی فیلم» و به‌شی «ڕێزلێنان له‌ سینه‌ماكارانی كۆریای باشوور» سازدەکرێت.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...