رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان بارسێلۆنا و سیڤیا كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ به‌رپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا دروست كردوه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه واده‌ی دیاری كراوی یه‌كێتی تۆپی پیی ئیسپانیا بۆ ئه‌و یارییه به‌ڕێوه‌چونی یاری چونه له رۆژی 5/8 و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌بێت رۆژی 12/8 له یاریگای كامپ ن‌و بكرێت.
مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌و كاته بۆ بارسێلۆنا نه‌گونجاوه چونكه ئه‌و كاته بارسا له كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی ده‌بێت له ئه‌مریكا و زۆرینه‌ی یاریزانه گه‌وره‌كانیشی ناتوانن به‌شداری یاری چون بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شداری كردنیان له مۆندیال.
مۆندۆ ئاشكرای كردوه پیشنیاری ئه‌وه كراوه یاری چون رۆژی 12/8 بكرێت و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش بخرێته رۆژی 19/8 به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر دروست ده‌كات، چونكه خولی ئیسپانیا رۆژی 18/8 ده‌ست پێده‌كات، بۆیه ده‌بێت یاریه‌كه‌یان له‌و خوله دوابخرێت.
له كۆتایشدا مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه ره‌نگه ئه‌م كێشه‌یه ده‌رگا به‌ڕووی پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی جامی سوپه‌ر به‌یه‌ك یاری بكاته‌وه كه بارسا پاڵپشتی لێ ده‌كات.
68 جار بینراوە