سەرەکی » هەمەڕەنگ » چله‌ی ماتەمینی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

چله‌ی ماتەمینی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رۆژی 7/6/2018 مه‌راسیمێك بۆ چله‌ی ماتەمینی خاتوو‌ كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر شاعیری کۆچکردوو بەڕێوەدەچێت.
مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وا بڕیاریشە له‌سه‌ر وه‌سێتی خاتوو كه‌ژاڵ هه‌ركه‌سێك به‌شداریی ئه‌و مه‌راسیمه‌ بكات پێویسته‌ كتێبێك بكاته‌ دیاری بۆئه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی له‌گوندێك یان قوتابخانه‌یه‌ك یان زانكۆیه‌ك پێبكرێته‌وه‌و ناوی لێبنرێت كتێبخانه‌ی (كه‌ژه‌).
شایانی باسە كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر شه‌وی 23/4/2018 له‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ژیانئاوایی له‌ خێزان و هاوڕێ و دۆستانی ده‌كات.

print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*