سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » برایم ئەحەمەدپەڕە 3

خورجە

برایم ئەحەمەد

1
لەم رۆژانەدا دوو كتێب لە بارەی برایم ئەحمەدەوە گەیشتە دەستم،یەكەمیان كتێبێكی حامید گەوهەریە، كە دەبوو لەو تەمەنەدا كە 73 ساڵێتی خاوەنی قسەی خێرو باشە با نەك تۆوی دووبەرەكی و ناشرینی، ئاخر برایم ئەحمەدی خاوەنی گەلاوێژو رۆمانەكانی كوێرەوەری و ژانی گەل، برایم ئەحمەدی خاوەنی «دواتیری كەوانی خۆت بهاوێژە هەلە دوژمن« هی ئەوەیە ناهەقی بەرانبەر بكرێت یان شانازی پێوە بكرێت، كتێبەكەی گەوهەری لە بەرگەوە بۆ بەرگ ناهەقی و ستەمە لە پیاوێك كە پیرە مێردی شاعیرو زانا لە بارەیەوە وتویەتی « ئێمە چاوەڕێی ئەم كوردیە پاراووپەتیە دەكەین« ئەو لە تەمەنی 18 ساڵیدا بە كوردی پاراو بۆ ژیانی نووسیوە، ئەو حزبانەی داوای تەبایی و پێكەوەیی دەكەن ناكرێ‌ رێ‌ بە بڵاو كردنەوەی ئەم جۆرە كتێبانە بدەن، گەوهەریش لەو تەمەنەدا دەتوانێ‌ پەرە بە گیانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بدات نەك شتی تر .
2
كتێبی دووەم ژمارە 8 و 9 كەی چریكەی كوردستانەكەی مامۆستا برایم ئەحمەدە كە نەوزاد عەلی ئەحمەد ئامادەی كردووە و كوردستانی نوێ‌ بە چاپی گەیاندووە، ناوەڕۆكی ئەم دوو ژمارەیەی چریكەی كوردستان، دەیان بابەت و شیعری تێدا بڵاو كراوەتەوەو هی ئەوەیە خوێنەوارەكان هەڵوەستەی لە سەر بكەن، لە كاتی ناساندنی كتێبەكەدا فەرید ئەسەسەرد بە تەنیشتمەوە بوو، گوێم لێبوو وتی ئەمە بۆ توێژەران و فێرخوازانی ماستەرو دكتۆرا زۆر گرنگە، تۆ بڵێی لە هەموو شوێنێ‌ بوار بدرێت ماستەرو دكتۆرا لە سەر برایم ئەحمەد بخوێنرێت، ئەو پیاوەی هەژاری شاعیر بەر لە گەوهەری ناهەقی بەرانبەر كردووە .
3
گۆشەیەكی كورت بۆ مامۆستا برایم كەمە، بۆیە رەنگە هەر لەم گۆشەیەدا جارێكی تر بێمەوە سەر باسكردنی، ناكرێ‌ بە هۆی جیاوازی سیاسیەوە هەرچی جوانی یەكتر هەیە تەفرو تونای كەین، ستەمە ناهەقی بەرانبەر پیاوێك بكرێت تا ئەو ساتەی كۆچی كرد دەستبەرداری داكۆكی كردن نەبوو لە كوردو كوردستان، پیاوێك كە بە دەنگی بەرز دەیگوت :
مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەكەی تانەكەی زیان
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ‌
پێوە بۆ لەشە نەوەك بۆ گیان
تیر نان بەو پیاوەوە تیر نانەبە هەموو كوردەوە لەم كورتە نوسینەدا هەر ئەوەم لە دەست دێ‌ بە حامید گەوهەری بڵێم خۆزگا ئەو ماندووبوونەت بۆ كاری ترباو دەستی نەوزاد ئەحمەدیش بگوشم .
بێ‌ دابنیشین لە ناو گوڵشەنا
لە ژێر سێبەری دارو دەوەنا
لە ترسی دوژمن بە سۆزەی بەیان
گفت و گۆ بكەین لە تەك وەتەنا

 978 جار بینراوە