سەرەکی » وەرزش » مۆته‌كه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ ره‌نگه‌ مانشافت له‌ مۆندیال دووربخاته‌وه‌

مۆته‌كه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ ره‌نگه‌ مانشافت له‌ مۆندیال دووربخاته‌وه‌

ئه‌و شكسته‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی مۆندیالی 2014 به‌رامبه‌ر مه‌كسیك دووچاری بوو هه‌مووانی توشی سه‌رسوڕمان كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مانشافت هێزی خاوه‌ن نازناو و پێكهاته‌ی‌ به‌هێز و پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانه‌.
به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا چه‌ندین هه‌ڵه‌ی هونه‌ری هه‌بوو كه‌ بوونه‌ هۆی ئه‌م شكسته‌ له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش مه‌كسیك ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ناكرێت باس له‌ نه‌كرێت كه‌ ئه‌ڵمانیا به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ شایه‌نی خاڵێك بوو.
ئه‌م به‌دبه‌ختیه‌ك ره‌نگه‌ به‌هۆی مۆته‌كه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ بێت كه‌ توشی مانشافت بووه‌، چونكه‌ له‌ مێژووی مۆندیال هه‌میشه‌ مۆته‌كه‌ بوونی هه‌بووه‌و زۆرینه‌ی‌ كاتیش دژی خاوه‌ن نازناو بووه‌، به‌ڵام مۆته‌كه‌یه‌ك گه‌وره‌تر بووه‌و هێزه‌كه‌ی‌ زیاتر بووه‌ به‌ جۆرێك بووه‌ته‌ مۆته‌كه‌ی‌ دوولایه‌نه‌.
مۆته‌كه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پاڵه‌وانی مۆندیال ده‌بێت له‌ مۆندیالی داهاتووتر یه‌كه‌م یاری نه‌باته‌وه‌، مۆته‌كه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م یاری براوه‌ش بێت ئه‌وا ناتوانێت پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات، ئه‌وه‌تا نیو سه‌ده‌یه‌ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات به‌دیاری كراوی له‌ مۆندیالی 1962ه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات به‌رازیل بوو دواین هه‌ڵبژارده‌ 2 جار له‌سه‌ریه‌ك مۆندیال ده‌باته‌وه‌.
مۆته‌كه‌ی‌ دۆڕان و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خاوه‌ن نازناو:
-ئیسپانیای خاوه‌ن نازناوی مۆندیالی 2010: له‌ 2014 یه‌كه‌م یاری به‌ هۆڵه‌ندا دۆڕاو له‌ قۆناغی یه‌كه‌میش كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
-ئیتاڵیای خاوه‌ن نازناوی 2006: له‌ مۆندیالی 2010 له‌یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ پاراگوای یه‌كسانبوو و دواتریش له‌ قۆناغی یه‌كه‌م كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
-فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی 1998: له‌ مۆندیالی 2002 له‌ یه‌كه‌م یاری به‌ سه‌نیگال دۆڕاو له‌ قۆناغی یه‌كه‌م كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
-ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی 1990: له‌ مۆندیالی 1994 به‌ بولگاریا دۆڕاو دواتر نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات.
-ئه‌رژه‌نتینی پاڵه‌وانی 1986: له‌ مۆندیالی 1990 له‌یه‌كه‌م یاری به‌ كامیرۆن دۆڕاو دواتریش نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات.
-ئیتاڵیای پاڵه‌وانی 1982: له‌ مۆندیالی 1986 قۆناغی دووه‌م ماڵئاوایی كرد.
-ئه‌رژه‌نتینی پاڵه‌وانی 1978: له‌ مۆندیالی 1982 له‌ یه‌كه‌م یاری به‌ به‌لژیكا دۆڕاو پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ نه‌كرد.
-ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی 1974: له‌ مۆندیالی 1978 له‌ قۆناغی دووه‌م ماڵئاوایی كرد.
-به‌رازیلی پاڵه‌وانی 1962: له‌ مۆندیالی 1966 له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد.

 64 جار بینراوە