هه‌وراز كاوه
(1٦)
له كۆتایدا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا چوار له‌و كه‌سانه‌ی ئیسكۆباریان له مه‌یخانه‌كه كرده ده‌ره‌وه، له‌نێو سه‌یاره‌كه‌ی خۆی شه‌ش فیشه‌كی ده‌مانچه‌یان گرته ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌موو ژیانی بۆ به‌رگریكردن له گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ته‌رخان كردبوو، كه‌چی له‌وكاته‌دا خه‌ڵك بێ ئاگابوون و ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوو له‌و چركه‌ساته پڕ له مه‌رگ هێنه به‌رگری له‌و لاوه قژ ڕه‌شه بكات.
له ده‌نگی ته‌قه و دڵ ڕه‌قی پیاوی مافیاكانی كۆڵۆمبیا خه‌ڵكی به ئاگا هاتنه‌وه، كاتێك گه‌یشتنه لای پێكراوه‌كه ته‌ماشایان كرد جه‌سته‌ی هه‌موو له خوێندایه و به نیگاوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه به زووترین كات بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام تازه كار له كار ترازابوو، ئیسكۆبار پاش سی خولهك گیانی سپارد، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ڕۆژی له دایكبوونی ئاماده‌بوون له‌و ڕۆژه‌دا به دایك و باوكییه‌وه نه‌یان توانی بۆ دواجار مه‌رگی كوڕه‌كه‌یان ببینن كه ته‌نیا تاوانی گۆڵێك بوو له‌هه‌ڵبژارده‌ی قاوه چییه‌كان.
پاش مردنی ئیسكۆبار ته‌نیا كۆڵۆمبییه‌كان نه‌گریان، به‌ڵكو جیهان بۆی گریا، زۆربه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی ناوبراویان وه‌كو پاڵه‌وانێك پێشانده‌دا كه دوای مردنی له دایبكوو، یاخود زۆرێك جلی ڕه‌شیان بۆ پۆشی.
به‌خێرایی هه‌ندێك پۆلیسی له‌رزۆك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و گه‌واهیده‌ره‌كان ته‌واوی زانیارییه‌كانیان به پۆلیس دا، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندرێس ئیسكۆباریان كوشتووه پیاوی مافیایی مادده هۆشبه‌ره‌كان (بیدیل خوان و جالون) بوون.
ڕۆژانی دوایی به ئامادهبهوونی سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ناوبراو ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا، هه‌روه‌ها پاش گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆر هه‌ردوو بكوژه‌كه ده‌ستگیر كران، به‌ڵام جارێكی دیكه ئازاد كرانه‌وه، هه‌ندێك ڕۆژنامه له‌وكاته‌دا وتیان پیاوانی مافیا بڕی (3) میلۆن دۆلاریان به سه‌رۆكی دانیشتنی دادگاكه داوه، تا تاواناكه بخاته ئه‌ستۆی یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی یاریزانه‌كه، پاش ده‌ستگیركردنی، بۆ ماوه‌ی (43) ساڵ بڕیاری زیندانیكردنی درا، به‌ڵام له كۆتاییدا كه‌م كرایه‌وه بۆ (11) و دواتر به‌هۆی جوانی ڕه‌وشتییه‌وه پاسه‌وانی به‌رگریكاره‌كه ئازاد كرا.
له ڕاستیدا هه‌رچییه‌ك له‌سه‌ر تۆپی پێی كۆڵۆمبیا بڵێی تا ساڵی (1995) ڕاسته و تێوه‌گلاوبوون به مافیاكانی ده‌رمان و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رپه‌رشتی خولی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كرد و پاره‌یه‌كی زۆریشیان له هێنانی یاریزانانی بیانی و دروستكردنی یاریگا خه‌رج كردبوو، به‌ڵام دواجار حكومه‌تی كۆڵۆمبیا بڕیاری ده‌ركرد مافیاکانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو ببات، سه‌ره‌تا ساڵی (1993) پابلۆ ئیمیلۆ ئیسكۆباری گه‌وره مافیا و سه‌رۆكی چه‌ته‌كان دوای ڕاونانێكی زۆر خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا به‌و مه‌رجه‌ی نه‌یده‌نه ئه‌مریكا، به‌ڵام گواستیانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، تا له به‌ندیخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ند بكرێت، پاشان هه‌ڵهاتو دواتر هه‌مان ساڵ كوشتیان، به‌وه‌ش ئه‌م پیاوه شه‌ڕه‌نگێزه كه ده‌سته و هاوڕێكانی مابوون و ده‌ستی خۆیان به ئه‌ستێره‌كه‌ی كۆڵۆمبیا گه‌یاند له‌پای ئه‌و گۆڵه‌ی به‌هه‌ڵه له مۆندیالی (94) له‌خۆیانی تۆماركرد.
پاشان حكومه‌ت له ساڵی (1995) ده‌ستیكرد به پاككردنه‌وه‌ی وڵات له‌و قاچاخچی ده‌رمانانه، تا بۆ دواجار گرفت بۆ مۆندیال دروست نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی (bbc) توانی ژیانی ناوبرا به هاوكاری ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكاته فلیمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به ناونیشانی (نێوانی ئیسكۆباری یاریزان و ئیسكۆباری مادده هۆشبه‌ره‌كان) كه دواتر كۆڵۆمبیه‌كان ئه‌م فلیمه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و باندانه‌وه نه‌بووه.
57 جار بینراوە