ئه‌مڕۆ 4 یاری تر له جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناسنامه‌ی 2 هه‌ڵبژارده‌ی تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت، تیایدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ربكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بنه‌وه.
یارییه‌كان
ئه‌ڵمانیا×كۆریای باشوور سه‌عات 5ی عه‌سر.
سوید× مه‌كسیك سه‌عات 5ی عه‌سر.
به‌رازیل×سربیا سه‌عات 9ی شه‌و.
سویسرا×كۆستاریكا سه‌عات 9ی شه‌و
مانشافت بۆ دووپاتكردنه‌وه یاری ده‌كات
سه‌ره‌تا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا 2 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی یاری پێشوو له‌سه‌ر لێواری ماڵئاوایی كردن گه‌ڕایه‌وه، له‌م جه‌وله‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌دات سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و بگاته قۆناغی داهاتوو، ئه‌مه‌ش كاتێك رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه كه هیوایه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به مه‌كسیك دۆڕا، له جه‌وله‌ی دووه‌م تا ده‌قیقه‌ی پێنجه‌می كاتی زیادكراوی یارییه‌كه له‌گه‌ڵ سوید یه‌كسانبوو كه به‌و ئه‌نجامه تا راده‌یه‌كی زۆر ماڵئاوایی له یۆرۆ ده‌كرد، به‌ڵام تۆنی كروس بووه رزگاركه‌ری مانشافت و گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.
له‌م جه‌وله‌یه‌شدا مانشافت كاتێك رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه هه‌وڵ ده‌دات سه‌ركه‌وتن تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی داهاتوو، به‌ڵام ره‌نگه ته‌نها بردنه‌وه له‌م یارییه دادی نه‌دات، بۆیه پێویسته ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڵ بكات.
دووه‌م یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌نێوان مه‌كسیكی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به 6 خاڵ و سویدی سێیه‌مه كه 3 خاڵی هه‌یه، له‌م یارییه‌شدا مه‌كسیك پێویستی به یه‌كسانبوونه بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مسۆگه‌ر بكات.
مه‌كسیك له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به ئاستێكی نایاب ده‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی كه له یاری یه‌كه‌م له ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌و به ئاستی به‌رزیش ده‌ركه‌وتن و له دووه‌م یاریش توانی كۆریای باشوور دووچاری شكست بكات، به‌ڵام 10 ده‌قیقه‌ی كۆتایی یاری به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور گومانی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه دروست كردوه كه له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه باش نه‌بوون و به‌هۆیه‌وه كۆریا نزیك بوو له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سویدیش به‌هه‌مان شێوه به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كه‌م یاری له كۆریای باشوور برده‌وه‌و له دووه‌م یاریش سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی له دوا ساتی یاری به‌رامبه‌ر به ئه‌ڵمانیا به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه خۆڕاگر بوو به‌تایبه‌تی له‌ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه.
بردنه‌وه‌ی سوید له‌م یارییه دۆخی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئاڵۆز ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیاش له كۆریای باشوور بباته‌وه، چونكه له‌و دۆخه‌دا هه‌ر 3 هه‌ڵبژارده ده‌بنه خاوه‌نی 6 خاڵ و جیاوازی گۆڵ و دواتریش گۆڵ زۆری ده‌بێته هۆی دیاری كردنی ناسنامه‌ی ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتوو.
بۆیه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هێشتا هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و بردنه‌وه‌یه‌كی باشتر له هه‌ڵبژارده‌ی سوید تۆماربكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سوید به جیاوازی گۆڵێك براوه‌بێت ئه‌وا ئه‌ڵمانیا ده‌بێت به‌جیاوازی 2 گۆڵ براوه‌بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشووریش كه‌مێك هیوای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو كه پێویسته به‌جیاوازی 2 گۆڵ له ئه‌ڵمانیا بباته‌وه‌و مه‌كسیكیش له سوید بباته‌وه.
به‌رازیل له‌نێوان ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و له‌ده‌ستدانی نێیمار
سه‌عات 9ی شه‌ویش 2 یارییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هه‌وڵ ده‌دات دووه‌م سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی داهاتوو، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سویسراش دووه‌م بردنه‌وه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سربیا ده‌یه‌وێت له كۆستاریكاش بباته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پاڵاوتن و یارییه دۆستانه‌كان به ئاستێكی ناوازه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م یاری مۆندیال ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو و له‌گه‌ڵ سویسرا یه‌كسانبوو، له‌دووه‌م یاریش به‌رامبه‌ر به كۆستاریكا له گێمی یه‌كه‌م ئاستی خراپ بوو، له گێمی دووه‌م هه‌رچه‌نده گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاسته راسته‌قینه‌كه‌ی، به‌ڵام تا ده‌قیقه‌ی یه‌كه‌می كاتی زیادكراو نه‌یتوانی گۆڵی بردنه‌وه بكات.
له‌م جه‌وله‌یه‌شدا به‌رازیل رووبه‌ڕووی سربیا ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش له یه‌كه‌م یاری به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له جه‌وله‌ی پێشوو له دوا ساته‌كان به سویسرا دۆڕا، بۆیه به‌رامبه‌ر به‌رازیل ته‌نها سه‌ركه‌وتن دادی ده‌دات.
له‌دووه‌م یاریش هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا رووبه‌ڕووی كۆستاریكا ده‌بێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ماڵئاوایی كردوه‌و پێویستی ته‌نها به خاڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو.
پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه رووبه‌ڕووی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بێت، بۆیه ره‌نگه به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا له قۆناغی داهاتوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی سربیا بێته‌وه ده‌زانێت پێشه‌نگ و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م كام 2 هه‌ڵبژارده‌یه‌ن بۆیه ره‌نگه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات به‌ر ئه‌ڵمانیا نه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی كه ئێستا ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه جێگیر نییه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره بۆ یاری قۆناغی 16 نێیمار دا سیلڤا له‌ده‌ست بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كارتێكی زه‌رده‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر سربیاش كارتی دووه‌م وه‌ربگرێت.
17 جار بینراوە