سەرەکی » وەرزش » تۆنی كروس نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت

تۆنی كروس نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت

تۆنی كروسی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان كرد.
تۆنی كروس دوای ماڵئاوایی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ له‌ مۆندیال وتی: هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه‌ له‌ مۆندیال ماڵئاوایی بكه‌ین، پلانی من ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ مۆندیال به‌رده‌وام بین.
وتیشی: پێشبینی ئه‌وه‌شم نه‌ده‌كرد له‌م ته‌مه‌نه‌دا بیر له‌ وازهێنانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كان و بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌.
كروس ساڵی 2010 یه‌كه‌م یاری به‌ درێسی مانشافت ئه‌نجام داوه‌و له‌و كاته‌وه‌ 85 یاری نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌.

 37 جار بینراوە