سەرەکی » زانست » ئه‌م خۆراكانه‌ بۆ گروپی خوێنه‌كه‌ت گونجاوه‌

ئه‌م خۆراكانه‌ بۆ گروپی خوێنه‌كه‌ت گونجاوه‌

كه‌شتی نوح- تانیا ئاواره‌

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌شێكی ته‌ندروستمان هه‌بێت پێویسته‌ جۆری خۆراك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌وئه‌و گرفتانه‌ی له‌ش هه‌یه‌تی بگونجینین
خوێن له‌له‌شی مرۆڤدا دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر چوار جۆر گروپ كه‌هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵه‌ خۆراكێكی ته‌ندروستی بۆ گونجاوه‌
له‌م باره‌یه‌وه‌ هاوڕازقادر ڕووه‌كناس/ بۆسایتی خاك باس له‌و ئه‌وگروپه‌ خوینانه‌ ده‌كات كه‌باشترین جۆری خۆراكی بۆ گونجاوه‌ كه‌ئه‌مانه‌ن:

گروپی خوێنی ( +O)
كه‌ ئه‌م گروپی خوێنه‌ به‌خت یاوه‌ریانه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك هه‌مان گروپن
ڕێنمایمان بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌
له‌شێوازی خواردنیاندا پێویسته‌ له‌م خواردنانه‌ دور بكه‌ونه‌وه‌ تا له‌شێكی ته‌ندروست و له‌شو لارێكی ڕێكیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌كاریان هێنا توشی ئازاری سه‌ر یان ته‌شه‌نوج یاخود قه‌ڵه‌وی ده‌بن
١- پاقله‌ مه‌نیه‌كان
٢- نیسك
٣- گه‌نمه‌شامی
٤-سه‌وزه‌ گه‌لاپانه‌كانی وه‌ك قه‌رنابیت -كاھو – برۆكلی – سڵق نه‌خوات
٥- گه‌نم
٦- به‌رھه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان
٧- ھێلكه‌ كه‌م بخۆن یان نه‌یخۆن
ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م گروپه‌ گونجاوه‌
( گۆشت -ماسی – سه‌وزه‌ -نانی جۆ –میوه‌)

گروپی خوێنی A٢-

ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ باش تر وایه‌ دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌خواردنی
١- گه‌نم
٢- پاقله‌مه‌نی
٣- گۆشت
٤- شیرین و چه‌وری
ئه‌و خواردنانه‌ی بۆئه‌م گروپه‌ گونجاون
(سه‌وزه‌و میوه‌ و ھه‌مو جۆره‌كانیتر )

گروپی خوێنی B ٣- یه‌كان
به‌تایبه‌ت ئه‌م گروپه‌ خاوه‌نی جانسێكی باشن و زۆربه‌ی خواردنه‌كان ده‌توانن بخۆن
١- مریشك
٢- عه‌لی بابا
٣- گه‌نمه‌شامی
٤- نیسك
٥- چه‌ره‌سات
٦- گه‌نم
هه‌روه‌ها خواردنی ھێلكه‌و دانه‌وێله‌ به‌رھه‌مه‌ شیریه‌كان و گۆشت و سه‌وزه‌ به‌سوده‌

جۆره‌كانی گروپی خوێنی AB ٤- یه‌كان
هه‌ڵگرانی ئه‌م گروپی خوێنه‌ بۆ ڕزگار بوون له‌قه‌له‌وی ئه‌م خواردنانه‌ بخۆن

١- ئه‌نه‌ناس
٢- خواردنه‌ ڕوه‌كیه‌كان
٣- گۆشتی گیانداره‌ ئاویه‌كان
باشتره‌ دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌م خواردنانه‌
– گۆشتی سور
– پاقله‌ مه‌نی
– گه‌نمه‌شامی
– چه‌رسات

به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌م خوێنانه‌ش بۆیه‌ك گونجاون له‌كاتی پێویستا.
جۆری خوێنی O بۆ جۆره‌كانی
O/A/B/AB ده‌بێت
جۆری خوێنی A بۆ جۆره‌كانی
A / AB. ده‌بێت

جۆری خوێنی B بۆجۆره‌كانی
B / AB. ده‌بێت

جۆری خوێنی AB ته‌نها بۆ ھه‌مان گروپی AB. گونجاوه‌

 553 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*