سەرەکی » کەلتوور » بۆ یەكێتی

بۆ یەكێتی

ئەحمەد سەپان

تا (مام) مابوو
ئەو دڵەی من پڕ هیوا بوو
بۆ یەكێتی
ئێستا نازانم بۆ وامە؟!
هەموو كاتێ
هەر وەسواس‌و
هەر دوودڵ‌و
هەر ڕاڕامە
هەرچەند سەرم دێنم‌و دەبەم
من نازانم كێ وەك مامە؟
بۆ یەكێتی
یەكێتی بووم لەبەر مام‌و
پرۆگرام‌و
ئەو ڕێبازەی ئەو داینابوو
بۆ یەكێتی
ئێستاش لای من
هەرگیز هەرگیز ئەو نامرێ
ئەو هەر ماوە
بەڵام كێیە؟
ڕاست‌و دروست قەت بەرنادا
ئەو ڕێبازەی ئەو دایناوە
بۆ یەكێتی
تاكو منی خوێندكاری ئەو
بە شكۆی ئەو
بەو ئومێد‌و بەو هیوایە
ببمە مەشخەڵ‌و بسوتێم
لەپێناوی
رۆشن بوونی ئەو چرایە
بۆ یەكێتی
print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*