سەرەکی » هەواڵ » ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رێزیان لێنرا

ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رێزیان لێنرا

دوێنێ له‌مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رێزیان لێنرا.
له‌وته‌یه‌كیشیدا حاكم قادر وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ لێكردنیان، داوای‌ لێكردن وه‌ك توێژێكی‌ گرنگ‌و رابه‌رایه‌تی‌ نێو دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ گرنگ، له‌قۆناغه‌كانی‌ داهاتووی‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان هیمه‌تی‌ زیاتر بكه‌ن‌و وتیشی: چاوه‌ڕێی‌ هه‌وڵی‌ زیاترتان لێده‌كه‌ین.
هه‌ر دوێنێ حاكم قادر به‌ئاماده‌بوونی‌ رێكه‌وت زه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پیاوماقوڵان‌و كه‌سایه‌تی‌‌و نوێنه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ تیكۆشه‌ری‌ گوندی‌ كانێسكان-ی‌ سه‌ر به‌ناوچه‌ی‌ شاره‌زوور كۆبۆوه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ ستایشی‌ جوامێری‌‌و مه‌ردانه‌ی‌ گوندنشینانی‌ كوردستان به‌گشتی‌‌و ناوچه‌ی‌ شاره‌زوور به‌تایبه‌تی، حاكم قادر له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانیان، به‌ڵێنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاریی‌ پێدان.

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*