سوبحو ئێواره، تانه‌یان له كورد
دیار‌و ده‌ركه‌وته گورج‌و دهستو برد
ئێژن: نایزانێ حوكمڕانی باش،
به‌غدا یه‌كه‌مه لهعیلاجی ده‌رد
كه‌چی وا به‌سره قرچه‌ی ناڕازی
شكستی وانی روون‌و به‌یان كرد
****
جنوبی عیراق، كانگای نهوتو گاز
له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌یكا گیروگاز
كانگای به‌ڵایه ناعه‌داله‌تی
ده‌نگی سازشیت لێ ده‌كا نه‌شاز
****
حزبی عیراقی له‌به‌غدا گیر بوو
به‌سره‌و نه‌جه‌فیش سه‌ریان سپی بوو
خه‌زینی نه‌وته بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
خه‌زینی ده‌نگه هه‌ركات پێویست بوو
به‌غدای مه‌ركه‌زی گوێ ناگرێ له‌كه‌س
هه‌ر بۆ كورد وا نین،
بۆ خۆشیان هه‌ر وان
سوتاوه به‌سره، جه‌رگیان بێ قهنقهس
ئاغاكه‌ی به‌غدا هیچیان بۆ ناكا
ئیداره‌ی ناوخۆ ده‌یكا ده‌ساوده‌س
مه‌رجه‌عیه‌ت وه‌ك جاران،
نابێ فریادره‌س.
ئه‌گه‌ر ده‌خوازن چاره ببینن
با په‌یره‌وی كه‌ن: چاره‌ی خۆنوسین
فیدرالی بكه‌ن به مه‌تله‌بی رۆژ
بیخه‌نه سه‌ریه‌ك، سه‌عاتی شه‌و و رۆژ
به‌سییه عینادی له‌گه‌ڵ ده‌وای ده‌رد
ئه‌وی نهیخواتن ده‌وای ده‌رده‌كه‌ی
تاڵاوی ژه‌هری، لهقورگا بوو به‌رد
باوی نه‌ماوه حوكمی مه‌رگه‌زی
سهڵتهنهو حوكمی ده‌وری سته‌مكار
نه‌ك له‌عیراق، له‌جیهان به‌زی
ئه‌ی كاكی جنوب ئه‌گه‌ر تێده‌گه‌ی
كۆڵی پێبده‌ین، حوكمی ده‌وری به‌رد
88 جار بینراوە