سەرەکی » ئاراستە » دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی‌ نوێ‌ ده‌رباره‌ی میدیا

دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی‌ نوێ‌ ده‌رباره‌ی میدیا

به‌مزووانه‌، له‌ ساڵۆنی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ناونیشانی‌ (دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ چه‌ندین پسپۆڕو ئه‌كادیمیی و مامۆستای‌ زانكۆ به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن.

ته‌وه‌ره‌كان:
یه‌كه‌م: میدیای كوردی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا

پرسیاره‌كان
1- تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌سیستمێكی تۆتالیتاره‌وه‌ به‌ره‌و دیموكراسیی چۆن و چیین؟
2- كێشه‌كانی راگه‌یاندن له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا چیین و چۆن چاره‌سه‌ربكرێن؟ (ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و پێشنیازی چاره‌سه‌ر)
3- ئایا میدیای كوردیی توانیویه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌ تێپه‌ڕێنێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر بۆچی و ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چۆن؟ چیی بكرێت تا قۆناغه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت به‌ره‌و دیموكراسیی نوێ؟

دووه‌م: میدیاو كۆمه‌ڵگه‌

پرسیاره‌كان
1- ئه‌مڕۆ میدیای كوردی چۆن رۆڵ ده‌گێڕێت و كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر به‌كام لادایه‌: خراپ یان باش؟ چۆن؟ بۆچی؟
2- رۆڵی میدیا له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتیی وه‌ك كوردستان، له‌ڕووی نۆرمه‌یتڤه‌وه‌ (له‌ڕووی معیارییه‌وه‌ یان مه‌فروزه‌) چۆن بێت؟
3- تا چه‌ند كه‌لتوری شۆڕشی شاخ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر میدیای ئه‌مڕۆماندا هه‌یه‌؟ ئایا میدیای كوردی گوتاری شۆڕشی (شاخ)ی تێپه‌ڕاندووه‌؟
4- كاریگه‌ریی ئه‌ڵقه‌و به‌رهه‌مه‌ میدیاییه‌ توركی و بیانییه‌كان له‌سه‌ر كه‌لتورو دابونه‌ریتی كوردی چیین و چۆنن؟ به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی په‌خشی بێ فیلته‌رو هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌زمانی كوردی له‌كه‌ناڵه‌ كوردیییه‌كان، به‌ره‌و چ ئاقارێكمان ده‌با؟

سێیه‌م: میدیای نوێ و میدیای كلاسیك

پرسیاره‌كان
1- له‌نێوان دوو بۆچووندا: ته‌واوكه‌رو دژ، ئایا میدیای نوێ و میدیای كلاسیك په‌یوه‌ندییان چۆنه‌؟
2- زیان و سووده‌كانی میدیای نوێ چیین؟ چۆن ده‌كرێ زیانه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییدا كه‌مبكه‌ینه‌وه‌؟
3- ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی زانیاریی و تۆڕه‌كانی خه‌ڵك (سۆشیال میدیا)، چیی بۆ خه‌ڵك كردووه‌ له‌ڕووی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه‌؟ چۆن و بۆچی؟

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...