سەرەکی » وتار » ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا‌ » لەگەڵ مامی بچووک

وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

لەگەڵ مامی بچووک

چەن ساڵێک پێش ئێستا بۆ یەکەم جار لەنزیکەوە بینیم، بۆ منی ژن و رۆژنامەنووس کۆمەڵێ پرسیارو سەرنجم ھەبوو دەمویست وەڵامم دەست بکەوێت، جیاواز لەو وەڵامانەی لەھەوالەکان و لێدوانەکانی تی ڤی دا دەیبیستین، مەبەستم بوو ئاشنابم بەدنیا بینی و روئیایی بۆ پرسەکان، ئەوەی بەدیمکرد لەنزیکەوە روئیایەکی جیاواز بۆ سیاسەت و بۆ دۆخی یەکێتی و حوکمڕانی. .
لەو گفتوگۆیەدا لەھەموو تەوەرەکان گرنگتر بۆ منی ژن، تێڕوانینی بوو بۆ پرسی ژن و باوەڕی بەو پرسە، بۆیە ناچمە سەر تەوەرەکانیترو تەنها لەقەوسێکدا ئەوەی سەرنجی راکێشام بۆ ئێوەشی باس دەکەم.
ئەو لەسەر باوەربوون بەپرسی ژن و یەکسانی شتێکی بۆ گێڕامەوە، وتی:
(لەگفتوگۆیەكدا کەگوڵتان کشناک و ئەحمەد تورک چەند کەسێکیتر ئامادەبوون، کاتێ گوڵتان کشناک قسەی دەکرد، ئەحـمەد تورک بەجۆرێک گوێی لێگرتبوو کەلەقووڵای باسەکەدا بوو ئەم گوێگرتنە بەو جۆرە دەلالەتی خۆی ھەبوو.
قوبادی مام وتی: بەو جۆرە باوەڕبوون بەدنیابینی ژنان و توانایان باوەڕەی تەواوو مەبدەئی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، بەتایبەت ئەو باوەڕە لای مام هەر دروشمێك نەبوو، بەڵكو هەمووتان دەزانن پشتیوانە گەورەو راستەقینەكەی ژنان بووە بۆ هاتنە پێشەوەیان هەروەها وتی:كاركردن و باوەڕی منیش بۆ پرسی ژنان و پشتیوانانیان هەمان تێڕوانینە و بەردەوامیمە لەسەر رێبازەكەی مام و دەبمە پشتیوان و كاركردن بۆ پرسەكانی ژنان ئەولیەتی كاركردنم دەبێت واز لە دروشم بێنن ئەمە كاری دەوێت ، ئاماژەی بەوە دا كە رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری ژنان لەكایەی سیاسی بەهەند وەرگرتنی بۆچوونەکانیان تا بڕیاریان بەدەست بێت و بێنە پێش و خەباتمان لەو پێناوەدا بێت.
ئەم گفتووگۆیە لەیەکەم دیداردا بوو لەگەڵ مامی بچوک ھیوام ھەیە کە بەو روئیا جیاوازەو بەردەوامی و لێکچوونی بیروباوەڕەکانی لەگەڵ مامی گەورەدا ، ئاماژەیە کەجێی ئومێدەو کاری زۆر دەکات و زۆری لەھەگبەدایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*