یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیای راكێشا كه یارییه‌كانی چونی ئه‌م قۆناغه كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش سه‌ره‌تای مانگی 12 به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌پێی تیروپشكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش ئه‌و یانانه‌ی له خوله ئه‌وروپیه‌كان یاری ده‌كه‌ن له قۆناغی 32 دا نابێت روبه‌ڕوی یانه‌كانی خولی پله‌یه‌ك ببنه‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌ش گه‌وره‌كانی خوله‌كه ئه‌ركیان ئاسانه.
له تیروپشكهكهشدا یانه‌ی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو روبه‌ڕووی یانه‌ی لیۆنیسا ده‌بێته‌وه كه یه‌كێكه له یانه پله دووه‌كانی خولی ئیسپانیا و پیش‌تر 4 جار روبه‌ڕوی بارسا بووه‌ته‌وه‌و هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ش به‌سوودی بارسا كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش له قۆناغی 32 روبه‌ڕوی یونیۆن دیپۆرتیڤا ده‌بێته‌وه كه له خولی پله 3 یاری ده‌كات و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سان ئه‌ندرۆی پله‌ی 3 یاری ده‌كات.
15 جار بینراوە