سەرەکی » دۆسێ » نزیکبوونەوەی سـعودیە لە کـورد چ ئامانجێک دەپێکێت؟

نزیکبوونەوەی سـعودیە لە کـورد چ ئامانجێک دەپێکێت؟

لەسەروبەندی شکستی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و لەتبونی خاکی عیراق وەزیرێکی سعودی سەردانی ڕەققەی کۆنەپایتەختی داعشی کردوو ئەو شارە ڕزگارکراو کاولبوەی بەسەرکردەوە ،لەژێر ناوی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبۆوە،سەردانێکی بەپەلەی بەرپرسێکی سعودی بۆ ئەو شارە جێی هەڵوەستەلەسەرکردنەو هەندێک پێیان وایە سعودیە دەیەوێت تەگەرەیەک بخاتە بەردەم هەژمونی تورکیاو لەم بوارەش کوردەکان وەک کارتی فشار لەدژیدا بەکار دەهێنێت.
شاپشتیوانی بەغدادی کرد
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش «حەیدەر عەبادی»سەرەک وەزیرانی عیراق بەسەردانێک گەیشتە شانشینی عەرەبی سعودیه‌ و لەگەڵ شاسەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز کۆبۆوە. شا پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عیراق دووپات کردەوە،پێشتریش دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆم دوپاتکردەوەو داواشی لەمەسعود بارزانی کردبو کە دەستبەرداری بێ.
وەڵامدانەوەیەکە بۆ تورکیا
کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی تورکی لەکەنداو پشتیوانیکردنی لەقەتەر، نیگەرانی سعودیەکانی لێکەوتۆتەوەو لەکاردانەوەی ئەم هەوڵەی تورکیادا ئەو سەردانە لەژێر پەردەی ئاوەدانکردنەوەی ڕەققەی دوای شەڕ هاتە ئاراوە،بەپێی هەندێک کەناڵی میدیایی تورکی، سعودیە دەیەوێت بەهاوکاریکردنی کوردانی سوریا گورزێکی کوشندە، لە تورکیا بوەشینێت بەتایبەتیش کە ئەو وڵاتە لەئاست کوردی سوریاو هەژمونی پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر قەڵس بووە.
تێڕوانینیان وەک ئەمریکا وایە
لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی» قودسی عەرەبی» بڵاویکردۆتەوە کە هەڵوێستی سعودیە لەکێشەی سوریا، هاوشێوەی ئەمریکای لێهاتوە لەئاست پارتی کرێکارانی کوردستان کە وەک بەربەست و لایەنێکی ئەکتیڤیان دادەنێن ،لەبەرامبەر لەناوبردنی داعش، لەبەرئەمە ناکۆکیەکانی سعودیە لەگەڵ ڕژێمی سوریا، ئێستا ئاڕاستەکەی گۆڕاوەو لەگەڵ تورکیا خەستتر بۆتەوە.
بەڵام لایەنە نزیکەکانی دەسەڵاتی سعودیە، ئەوە ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن: نەخێر ئەو سەردانە تەنها بۆ پشتیوانی لەپرۆسەی لەناوبردنی داعش بوەو ئەوانەی پڕوپاگەندەی شتی تر دەکەن،  مەبەستیان تێکدانی نێوان سعودیەو تورکیایە.
ناکۆکیان لەسەر ئیخوانەکانە
چاودێرێکی کوردی سوریا پێی وایە، بەڵێ ناکۆکی لەنێوانی سعودیەو تورکیا لەو کاتەوە دەستی پێکردوە، کە ئیخوانەکان لە وڵاتی میسر ڕووخان،ئەوکات تورکیا داڵدەی سەرکردەکانی ئیخوانی دا لە وڵاتەکەو پشتیوانی لێکردن، ئەمەش بووە خاڵی دەستپێکردنی کێشەی نێوانیان، ئێستاش کە سعودیە هاوکاری کوردەکانی سوریا دەکاو هەماهەنگی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، وەڵامدانەوەی هەمان ئەو هەوڵانەی ئەنقەرەیەو بەو مانایە دێت، کە خۆی دەخاتە بەرەی دوژمنداری تورکیاوە چونکە ئەوان پەکەکە بەدوژمنی سەرسەختی خۆین دەزانن.
ئایا بەرژەوەندی کوردی تێدایە؟
لێرە پرسیارێک دێتە گۆرێ ،ئەویش ئەوەیە ئایا ئەو سەردانەی ئەو بەرپرسە دەبێتە لێکنزیکبونەوەی سعودیە لەگەڵ کورد؟ چاودێرە کوردەکە پێی وایە: ئەمە ڕوونادات چونکە کورد متمانەی بەو وڵاتە نییە،بەنمونەی ئەوەی لەکاتی داگیرکردنی هێزەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی لەکەرکوک و پەرەسەندنی هەژمونی ئێران لەو ناوچەیە،حەیدەر عەبادی سەردانی سعودیەی کردو، ئەو وڵاتە نەک هەرهەڵوێستێکی پشتیوانی بۆ کورد نیشان نەدا، بەڵکو پشتیوانی لە عەبادی وسوپاکەی کرد و هاوشێوەی ئەمریکیەکان ڕەفتاری کرد.
کورد وەک کارتێک بەکار دێنێت
هەندێ لایەنی تریش پێیان وایە کە سەردان و هاموشۆی سعودیەکان بۆ سوریاو خۆتێهەڵقورتاندنیان لە کێشەکانی ئەم وڵاتە، لەچوارچێوەی ڕێگرتن لە هەژمونی ئێرانیەکان دێت لەناوچەکە، بەم خۆنزیککردنەوەی ئەم دواییەشی لە کوردەکانی سوریا، دەیەوێت تەنها نیشانی تورکیا بدات، ئەگەر ئەو وڵاتە بە هاوکاریکردنی قەتەر دژایەتی سعودیە دەکات، ئەوا ئەویش کارتی کوردەکانی بەدەستەوەیەو لەهەموو کاتوساتێکدا دەتوانێت لەدژیدا بەکاری بێنێت.
سەرچاوە: دۆیچەڤێللا
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...